پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

راوێژكاری حەسەن رۆحانی: رەوشی مافی مرۆڤ لە زیندانەكانی ئێران زۆر خراپە

“عەلی یوونسی”، راوێژكاری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری كەمایەتییە ئێتنیكی و دینییەكان لە ئێران، دانی بەوەدا ناوە كە لە زیندانەكانی ئێران بە بەربڵاوی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ دەكرێت.

عەلی یوونسی لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵنێریی حكومەتیی “ئیسنا” راشكاوانە دەڵێ: “لە زیندان و دادگا و ناوەندەكانی دادی ئێران مافی مرۆڤ بە بەربڵاوی پێشێل دەكرێت.”

ئەم لێدوانەی یوونسی بووەتە هۆی ناڕەایەتیی باڵی بناژۆخوازی دەسەڵاتی ئێران، هەر بۆیە رۆژنامەی “جەوان” زمانحاڵی باڵی توندڕەوی كۆماری ئیسلامی “عەلی یوونسی”راوێژكاری رۆحانیی بە پەیوەندی لەگەڵ دژبەران و ئۆپۆزسیۆنی ئێران تۆمەتبار كردووە.

عەلی یوونسی لە دەوڵەتی “محەمەد خاتەمی”دا كە بە دەوڵەتی ریفۆرم ناسراوە، وەزیری ئیتلاعات بووە.

عەلی یوونسی، لە درێژەی لێدوانەكەیدا دەڵێ: “پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لە ناو زیندانەكان لەسەر دەستی دەست و پەیوەندییەكانی باڵی توندڕەو روو دەدات، بۆیە كۆماری ئیسلامی دەبێ‌ لە دەستیان رزگاری بێت و پێشنیاری كردووە كە ئەو كەسانە بهێنرێنە ناو پەرلەمانەوە وەڵام بدەنەوە.”

یوونسی باسی لەوەش كردووە كە حكوومەتی رۆحانی رەشنووسی “پەیجۆریی مافی شارۆمەندیی” ئامادە كردووە و بەم زووانە پێشكەشی پەرلەمانی دەكات، بەڵام پەرلەمان ئامادە نییە و بەدووری دەزانێت پەرلەمان ئەو پێشنیارەی دەوڵەت پەسەند بكات.”

یوونسی لە كاتێكدا كە خۆی وەزیری ئیتلاعات بووە،  زۆرترین جینایەت و پێشێلكاریی مافی مرۆڤ، بەتایبەت بەدژی نەتەوەكانی ئێران، لەناو وەزارەتەكەی كراوە؛ و ئێستەش لەلایەن رۆحانییەوە كراوەتە نوێنەری كەمایەتییە ئیتنیكی و ئایینییەكانی ئێران و لەباتی بە نەتەوە لە قەڵەم دانیان، بە قەوم و گەل و زمانی نەتەوەكانیش بە زاراوە و بن زاراوە وەسف دەكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.