پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

گیانلەدەستدانی دەیان هەزار كەس بە هۆی مادەی هۆشبەر لە ئێران

ڕێكخراوی پزیشكیی یاسایی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە، كە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 39 هەزار كەس لە ئێران بەهۆی بەكار هێنانی زۆرو لە ڕادەبەدەری مادە هۆشبەرەكان، گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوی پزیشكیی یاسایی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1383 تا 1393 نزیكەی 39 هەزار و 406 كەس بەهۆی زۆر بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر گیانیان لە دەست داوە كە نێونجیی ئەم ئامارە، مردنی ڕۆژانە 10 كەس لە ماوەی ئەم 10 ساڵەدا بووە.

هەر لەم پێوەندییەدا ڕۆژنامەی “وگن امروز” لە ڕاپۆرتێكدا حەشیمەتی گیرۆدەبووان بە مادەی هۆشبەری شیشەی 345 هەزار كەس ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی “كارناسانی مادە هۆشبەرەكان شیشە بە یەكێك لەم مادانە دەزانن كە زیاتر لە هەموو جۆرەكانی دیكە لە ئێران كەلكی لێ وەردەگیردرێ.”

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیە حەشیمەتی تووشبووان بە شیشە سەدی 26ی سەرجەم موعتادانی ئێرانە. هەروەها ڕێژەی بەكار هێنانی شیشە لە ئێران 126 تۆنە لە حاڵێكدا كە  تەنیا 5 تا 8 تۆن لەم مادە هۆشبەرە سەنعەتییە لەلایەن پهێزە ئینتیزامییەكانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێ.

ڕۆژنامەی “وگن” وێڕای ئاماژە بە “ڕەوتی دابەزینی نرخی مادە هۆشبەرەكان” لە ئێران، نووسیویەتی: “بەرز بوونەوەی ئاستی بەرهەم هێنانی مادەی سڕكەر لە وڵاتانی دراوسێ كاریگەریی لەسەر بازاڕی ئەم مادانە داناوە، بە شێوەیەك كە لە بازاڕی مادەی هۆشبەردا لە كۆفرۆشەوە تاوردەفرۆش دابەزینی نرخی ئەم مادانە دەبیندرێ و نرخی هێرۆئین و شیشە تا ئاستێكی یەكجار زۆر دابەزیوە.”

بەپێی ڕاپۆرتی هێزی ئینتزامی نرخی هەر 1 كیلۆ تریاك لە ساڵی 91 نزیكەی 3 میلیۆن و 600 هەزار تمەن بووە، بەڵام لە ساڵی 93 نرخی ئەم مادەیە تا ئاستی 1 میلیۆن و 700 هەزار تمەن دابەزیوە.

ڕۆژنامەی “وگن امروز” هەروەها لەزمان عەلیڕەزا جەزینی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ستادی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ مادەی هۆشبەر، باسی لە “دەستبەسەر كرانی 300 هەزار كەس” بە تاوانی “قاچاغی مادەی هۆشبەر” لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ساڵی 93دا كردووە و نووسیویەتی: ” لە 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە ئێران دەست بەسەر 468 تۆن مادەی هۆشبەردا گیراوە و 300 هەزار كەسیش لەم پێوەندییەدا گیراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.