چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دواخرانی 6 مانگ حەقدەستی هەزار كرێكاری سەدی “سیمرە” لە ئیلام

لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا هەزار كەس لە كرێكارانی سەدی “سیمرە” پارێزگای ئیلام، حەقدەست و خزمەتگوزارییان وەرنەگرتووە.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، یەكێك لە ئەندازیارانی ئەو گەڵاڵەیە رایگەیاندووە، كە خاوەنكاری كارگاكانی نزیك لە سەدی سیمرە حەقدەستی ئەو كرێكارانەیان نەداوە و دەشڵێ: نوێنەرانی ئەو كرێكارانە بە سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكان بە مەبەستی بەدواداچوونی خواست و داواكارییەكانیان، بەداخەوە تا ئێستا وەڵامێكی گونجاویان وەرنەگرتووە.

نەدانی حەقدەست و خزمەتگوزاریی هەزار كرێكاری شاری دەڕەشار لە پارێزگای ئیلام، كە تەنیا سەرچاوەی داهاتیان ئەو كرێكاریی كردنەیە، ژیانیانی تووشی گرفتی جیددی كردووەتەوە.

زۆربەی هێزە چالاكەكان لە دروستكردنی سەدەكە لە لایەن خەڵكێكەوەیە كە دانیشتووی شارەكە نین و پەیمانكار و بەڕێوەبەرانی پرۆژەكەش پاش بردنەوەی موناقسەكە و وەرگرتنی كارەكە، دۆست و كەس و كاری خۆیان دێننە نێو پرۆژەكە و تەنانەت ئابدارچیەكەش لە شارەكەی خۆیانەوە ئەهێنن.

حەقدەستی مانگانەی هەر كرێكارێكی ئەو سەدە نزیكەی 430 هەزار تمەنە.

پارێزگای ئیلام یەكێك لە پارێزگایانەیە، كە ئاماری بێكاریی تێیدا زۆر لەسەرەوەیە و گەڵاڵەی دروست كردنی ئەو سەدە، كە لە بودجەی گشتیی ئێران دابین دەكرێ، لە گەورەترین پرۆژەكانی رەخساندنی هەلی كار لەو پارێزگایە دێتە ئەژمار.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوو، شەپۆلێكی نوێ لە دەركردن و بێكار كردنی كرێكاران لە یەكە بەرهەمهێنەرەكان و رەخساندنی هەلی كار لە ناوچە كوردستانیەكان دەستی پێ كردووە، كە بە هۆی نەبوونی سەرمایەی دەوڵەتی و وەرشكست بوونی شیركەتەكان لە ئاكامی نەدانی حەقدەست و خزمەتگوزارییە بانكی و ماڵییەكان، زۆرێك لە هاوڵاتییان لە كارە پێشووەكانی خۆیان بێكار كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.