ماڵەوە / جیهان / رنۆی بەفر بووە هۆی گیانلەدەستدانی لانیكەم 100 كەس لە ئەفغانستان

رنۆی بەفر بووە هۆی گیانلەدەستدانی لانیكەم 100 كەس لە ئەفغانستان

بە هۆی رنۆی بەفر لە باكووری رۆژهەڵاتی وڵاتی ئەفغانستان لانیكەم 100 كەس گیانیان لەدەستدا.

كاربەدەستانی ناوچەی پەنجەشێر بە پشتڕاست كردنەوەی كوژرانی ئەم كەسانە، هێشتاكە دەڵێ، دەیان كەسی دیكەش ون بوونە و پێدەچێ رێژەی كوژراوەكان روو لە زیاد بوون بكات.

بارینی بەفری قورس بە ماوەی 2 رۆژی بەردەوام، بووەتە هۆی بەسرانی رێگا سەرەكیەكان و كاری یارمەتی گەیاندنی دژوار كردووەتەوە. كاربەدەستان دەڵێن بارینی ئەم رێژەیە لە بەفر لە ئەفغانستان، بێ وێنە بووە.

لە ناوچەی پەنجەشێر حاڵەتی نایاسایی راگەیەندراوە.

بابەتی هاوپۆل

لاوێکی بەندکراوی مەھابادی لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

لاوێکی کوردی خەڵکی شاری مەھاباد، لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیم گیانی لەدەستدا. دانیال زەینۆلعابدینی لاوێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.