چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

وتووێژە ئەتۆمیەكانی ئێران و ئەمریكا بە بێ ئاكام كۆتایی پێهات

وتووێژە ناوكییەكانی‌ نێوان ئێران و ئامریكا كە بە ئامادە بوونی‌ محەممەدجەواد زەریف و جۆن كێری‌، وەزیرانی‌ دەرەوەی‌ ئەم دوو وڵاتە لە ڕۆژی‌ دووشەممە ‌ 4ی‌ ڕەشەممە لە شاری‌ ژنێڤی‌ سویس لە بارەی‌ دۆسیەی ناوكی‌ ئێران درێژەی پێدرا، بەبێ هیچ ئاكامێك كۆتایی‌ پێهات.

عەبباس عێراقچی‌، یەكێك لە ئەندامە سەرەكییەكانی‌ گرووپی‌ وتووێژكاری‌ ئێران كە لە هەمان ڕۆژ لە یەكێك لە كاناڵە تەلەڤیزیۆنییەكانی‌ ئێراندا قسەی‌ دەكرد، ڕایگەیاند تا ئێستاش وتووێژەكانی ژنێڤ لەسەر كێشە سەرەكییەكان بەهیچ ئەنجامێك نەگەیشتووە.

ناوبراو لە كۆتایی‌ قسەكانیدا گوتی‌: ناكۆكیی‌ نێوان ئەم دوو لایەنە هەر وەك خۆیەتی‌‌و تا ئێستاش كێشەكان چارەسەر نەكراون‌و، سەرەڕای‌ ئەوەی‌ كە ئەم دوو لایەنە زۆر لێبڕاوانەو بە جیددی‌ خەریكی‌ وتووێژن، بەڵام تا ئێستاشی‌ لەگەڵ بێ‌ هیچ ڕێگە چارەیەك بۆ كێشە سەرەكییەكان نەدۆزراوەتەوە.

خولی‌ نوێی‌ وتووێژەكانی دوو لایەنەكانی‌ نێوان ئێران و ئامریكا كە لە ڕۆژی‌ هەینییەوە دەستی‌ پێ‌ كرد، سەرەتا لە ئاستی‌ جێگرانی‌ وەزیرانی‌ دەرەوەی‌ ئەم دوو وڵاتەدا بوو، بەڵام ئەم وتووێژانە لە ڕۆژی‌ یەكشەممەوە بە ئامادە بوونی‌ محەممەدجەواد زەریف، جۆن كێری‌، عەلی‌ ئەكبەر ساڵحی‌ و ئێرنێست مۆنیز گەیشتە ئاستێكی‌ بەرزترەوە.

وێڕای ئەمەش، هەواڵنێریی “شینهوا”ی‌ چین لە زاری دیپڵۆماتێكی‌ ئەم وڵاتەوە ڕایگەیاندووە كە لە ماوەی‌ ڕۆژانی‌ هەینی‌ و شەممەی‌ داهاتووشدا، كۆبوونەوەیەكی‌ دیكە لە نێوان بەڕێوەبەرانی‌ سیاسیی‌ گرووپی‌ 1+5 و ئێران پێك دێ‌، بەڵام تا ئێستا شوێنی‌ ئەم كۆبوونەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.