یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / ئێران / له به‌لوچستان جه‌یشولعه‌دل پاسدارێکیان کوشت

له به‌لوچستان جه‌یشولعه‌دل پاسدارێکیان کوشت

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ جه‌یشولعه‌دل، هێزی سه‌ربازیی ناسراوی به‌لوچه‌کانی دژ به کۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی سه‌راوان‌ی به‌لوچستان بۆسه‌یان بۆ هێزێکی سپا ناو‌ه‌ته‌وه‌و که‌سێکیان کوشتووه.

جه‌یشولعه‌دل ڕایگه‌یاندووه کاتژمێر 07:30سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له ڕێگه‌ی مینێکی کۆنترۆڵکراوی سه‌رجاده‌وه ماشینێکی سپای پاسدارانیان کردووه‌ته ئامانج‌و له ئاکامیدا ئه‌فسه‌رێکی سپا کوژراوه‌و چه‌ند که‌سی تر بریندار بووه.

له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هه‌روه‌ها هاتووه ‘ئه‌م هێرشه له وڵامی له سێداره‌دانی لاوانی به‌لوچ‌و کوردو عه‌ره‌ب ئه‌نجام دراوه که له ماوه‌ی ڕابردوودا ئێعدام کراون.’

جه‌یشولعه‌دل هێزێکی تازه‌ڕاگه‌یه‌نراوی ئیسلامیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامییه‌ له ناوچه‌ی به‌لوچستان‌‌و ڕێگه‌چاره‌ی چه‌کداری بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانی خه‌ڵکی به‌لوچ به ڕ‌ه‌واو تاکه‌ڕێگا ده‌زانێت.

بابەتی هاوپۆل

چوار چالاکی ئەدەبی لە بۆکان دەستگیر کران

هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی ئەو شارەی دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.