چوار شه‌ممه‌ 1 نیسان 2020
ماڵەوە / سیاسی / که‌جه‌که‌و کۆمەڵە هۆشداری ده‌ده‌نه‌ ئێران

که‌جه‌که‌و کۆمەڵە هۆشداری ده‌ده‌نه‌ ئێران

كەجەكەو كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕ و رۆژنامەی هاوڵاتیی لە باشووری كوردستان، ئیدانەی لەسێدارەدانی گەنجانی كورد دەكەن لەلایەن ئێرانەوە‌و دەڵێن ئەو كارانە رۆحی شۆڕشگێڕی لای ئەوان بەهێزتردەكات، هاوكات رەخنەش لە«بێدەنگی» دەسەڵاتدارانی هەرێم دەگرن.

کۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر سێ گه‌نجى به‌ناوه‌کانى سامان نه‌سیم‌و عه‌لی ئه‌فشاری و حه‌بیبوڵا ئه‌فشاری که‌برابون له‌سێداره‌دا به‌تۆمه‌تى ئه‌ندامبون له‌پارته‌ سیاسیه‌ کورده‌کان، سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زایه‌تیه‌کى زۆر له‌لایه‌ن رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان‌و رای گشتییه‌وه‌.

ئاروین ئه‌حمه‌دی پور، ئه‌ندامی کۆنسه‌ی رێڤه‌به‌ری کۆمه‌ڵگای دیموکراتی و ئازادی رۆژهه‌ڵات (کۆدار)، به‌‌ هاوڵاتی وتووه «ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێران په‌یره‌وی ده‌کات سه‌ره‌تاو کۆتایی نیه‌، ئه‌وه‌ش بۆئه‌وه‌یه‌ تێکۆشه‌رانی کورد کپ ببنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ زیاتر گڕوتین به‌شۆڕش ده‌دات له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان».

هه‌روه‌ها وتى «ئێران دیسانه‌وه‌ ده‌ستیکردۆته‌وه‌ به‌ڕه‌شبگیری له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هێزی زۆری هێناوه‌ بۆ شاره‌ کوردیه‌کان، ئه‌وه‌ش هێمایه‌که‌ بۆ شه‌ڕ دژی کورد، به‌ڵام گه‌لی کورد زۆر له‌و سیاسه‌ته‌ی ئێران گه‌وره‌تره‌«.

ئاروین ئه‌حمه‌دی پور زیاتر وتى «دوای سه‌رکه‌وتنی کورد له‌ڕۆژئاوای کوردستان ئێستا ئێران ترسی له‌کورد لێ په‌یدابوه‌، چونکه‌ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌هه‌موو وڵاته‌ دراوسێکانه‌وه‌ هه‌یه‌، کورد ئه‌وه‌ی سه‌لماند به‌رامبه‌ر به‌دوژمن یه‌کگرتوه‌، بینیمان له‌کۆبانێ‌ شه‌هیدی هه‌ر چوارپارچه‌ی لێیه‌، بۆیه‌ بۆته‌ گرێیه‌ک له‌دڵی هه‌موو داگیرکه‌رانی کورد».

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت که‌ له‌چه‌ند ساڵی رابردودا به‌هه‌زاران کورد راپێچی زیندانه‌کان کراون، زۆرینه‌ی ئه‌ندامی ئه‌وانن، «17 که‌س له‌سێداره‌دراون 13 که‌سیان پژاک بون، ئێستا 19 که‌سی تر له‌زیندانه‌کانی رۆژهه‌ڵات بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوه‌ که‌ 15 که‌سیان پژاکن».

سامان نه‌سیم، ئه‌ندامی کۆنسه‌ی رێڤه‌به‌ری کۆمه‌ڵگای دیموکراتی و ئازادی رۆژهه‌ڵات بوو، له‌ته‌مه‌نى 17 ساڵیه‌وه‌ ده‌ستگیرکراوه‌و دواى سێ ساڵ مانه‌وه‌ى له‌زیندان له‌سێداره‌درا، دوانه‌که‌ی تر که‌ برابون ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی ئێرانن.

عه‌تا ناسر سه‌قزی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، به‌‌هاوڵاتی وت «ئه‌و دوو برایه‌ پێشتر پێشمه‌رگه‌ی ئێمه‌ بون، به‌ڵام که‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئێران بۆ کاروباری ژیانی خۆیان گیران، ئێران له‌ساڵڕۆژی شه‌هیدکردنی براکه‌یان به‌ناوی محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌فشاری له‌سێداره‌یدان، ئێستاش دوو برای تریان له‌زینداندان».

ناوبراو ره‌خنه‌ى له‌سیاسه‌ته‌کانى سه‌رکۆماری ئێران حه‌سه‌ن رۆحانى گرت‌و وتى «سه‌ره‌تا هه‌ندێ‌ لایه‌ن وتیان روحانی جیاوازه‌ به‌رامبه‌ر به‌کورد، به‌ڵام ئه‌وه‌مان بینی که‌هیچ که‌سێک له‌ئێران جیاوازی نیه‌ بۆ کورد… ئێران ئێستا ترسی له‌سه‌ر کورد هه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌م له‌باشور که‌ده‌ستی تێخستوه‌و هه‌م له‌ڕۆژهه‌ڵاتیش ترسی خستۆته‌سه‌ر کورد».

به‌بڕواى سه‌قزى «ئێران هێزو لایه‌نی هه‌یه‌ له‌باشور ته‌نها بۆ لاوازکردنی ئێمه‌، که‌ترسی میدیای جیهانی نه‌ما، راسته‌وخۆ ده‌ستده‌کاته‌وه‌ به‌په‌لاماردان‌و گرتن‌و کوشتن».

بڕیاروایه‌ له‌چه‌ندڕۆژی داهاتودا، سه‌رۆکانى ئێران‌و تورکیا یه‌کتر ببینن، به‌پێی وته‌کانى ئاروین ئه‌حمه‌دی پور، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی دوو وڵاته‌که‌ که‌ له‌و ماوه‌یه‌دا توندوتۆڵیان کردۆته‌وه‌ دژی کورده‌.

وتیشی «ئێمه‌ ئاماده‌کاری خۆمان ده‌که‌ین، ئێستا ئاماده‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێکی هێرشین، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ی ئێران، بێگومان ئێمه‌ وه‌ڵامێکی توندمان ده‌بێت».

به‌رپرسه‌که‌ى کۆدار داوایکرد کوردی هه‌ر چوارپارچه‌ وه‌ڵامی توندی هه‌بێت بۆ ئێران، «به‌تایبه‌ت حکومه‌ت‌و په‌رله‌مانی کوردستان پێویسته‌ هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تیان هه‌بێت‌و چیتر بێده‌نگ نه‌بن، ئێمه‌ گله‌یی زۆرمان لێیان هه‌یه‌ که‌ له‌ئاست ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی ئێران بێده‌نگن».

له‌چوارچێوه‌ى هۆشداریدان به‌ئێران، کۆنسه‌ی کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که‌) له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا جه‌ختیکرده‌وه‌، گه‌لی کورد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و له‌سێداره‌دانانه‌ هه‌رگیز پاشه‌کشه‌ ناکات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ په‌ره‌ به‌تێکۆشانی ده‌دات.

نازم عومه‌ر، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌تاران، به‌‌هاوڵاتی وت «ئێمه‌ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقین، ئه‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه‌ نیه‌، هیچ که‌سیش داوای له‌وجۆره‌ی ئاراسته‌ی ئێمه‌ نه‌کردوه‌، ئه‌گه‌ر بشکرێت ئه‌وا له‌ڕێگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌بێت بکرێت، چونکه‌ ئێمه‌ نوێنه‌ری حکومه‌تین نه‌ک خه‌ڵک».

بابەتی هاوپۆل

شاکر بێهروزی بە ٥ ساڵ زیندان سزا درا

لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی دادوەر شێخلو، لاوێکی خەڵکی مەرگەوەری بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.