بریتانیا بەدواداچوون بۆ 3 كچەكەی نێو داعش دەكات+وێنه

سێ كچی بریتانی بۆ چوونە ناو چەكدارانی داعش بەرەو توركیە رۆیشتون‌و حكومەتی بریتانیا بۆ دۆزینەوەیان داوای هاوكاری دەكات.

پۆلیسی بریتانیا بۆ دۆزینەوەی سێ كچە خوێندكاری تەمەن 15-16 ساڵەكە سەرقاڵی گەڕان‌و پشكنینە كە بۆ پەیوەست بوون بە چەكدارانی داعش لە فرۆكەخانەی لەندەن بەرەو توركیە رۆشتوون‌و داوای یارمەتی دەكات بۆ دۆزینەوەیان.

پۆلیسی دژە تیرۆری بریتانیا نیگەرانی خۆی سەبارەت بەو كچانە رایگەیاندوە‌و بەوتەی پۆلیس دۆزینەوەی ئەو سێ كچەی خستۆتە سەروی كارەكانی خۆیانە.

شایانی باسە، بە پێی ئامارەكان زیاتر لە 15 هەزار چەكداری بیانی و بەتایبەتی ئوروپایی لە نێو ریزەكانی داعشدان، كە لەو رێژەیەش ژمارەیەكی بەرچاویان كچ و ژنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.