چوار شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / كولتوور / کرماشان پله‌ی یه‌که‌می له تێکواندۆی کچاندا به‌ده‌ست هێنا

کرماشان پله‌ی یه‌که‌می له تێکواندۆی کچاندا به‌ده‌ست هێنا

ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له شاری قه‌زوین کێبرکێی تێکواندۆی کچانی خوێندکار له ئێران به‌ڕێوه‌چوو له ئاکامیدا کچانی زانکۆی ڕازی‌ی کرماشان توانییان بۆ یه‌که‌م جار پله‌ی یه‌که‌م له ئاستی ئێران به‌ده‌ست بێنن.

به گوێره‌ی هه‌واڵنیرییه‌کان له درێژه‌ی کێبرکێکاندا هه‌ر یه‌که له سه‌حه‌ر مورادی، شیما شه‌ریفی‌و زه‌ینه‌ب قیاسی توانیویانه نیشانی زێڕو مریه‌م گه‌وهه‌ری زێو به‌ده‌ست بهێنن‌و به‌و شێوه‌یه پله‌ی یه‌که‌م بۆ خوێندکارانی کرماشان مسۆگه‌ر بکرێت.

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی کچانی زانکۆ ڕازی‌ی کرماشان فه‌رزانه تابناک بوو‌ه‌و له کۆتایی کێبرکێکانیشدا سه‌حه‌ر مورادی وه‌ک فه‌نیترین یاریزان دیاری کراوه.

وێنه: ئه‌رشیڤ

بابەتی هاوپۆل

سنە.. رێگریی لە بەڕێوەچوونی كۆنسێرتی یەڵدا عەباسی دەكرێت

بڕیاربوو كچە هونەرمەندی كورد كە لەكوردانی پارێزگای خوراسان لە شاری سنە كۆنسێرتێك ساز بكات كە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.