پێنج شه‌ممه‌ 9 نیسان 2020
ماڵەوە / وتار / موراد قەرەیلان روی دەمی نە لە پارتی، بەڵكو لە جەمیل بایك بوو/ دڵشاد جەمشیدی

موراد قەرەیلان روی دەمی نە لە پارتی، بەڵكو لە جەمیل بایك بوو/ دڵشاد جەمشیدی

باسی كشانەوەی هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان دوای ئەوە دێت كە هێزەكانی ژێر فەرمانی كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سەرۆكی هەرێم چونە كەركوك‌و دوابەدوای چونە ژورەوەی خۆیان هێزێكی پارتی‌شیان بۆ ناو كەركوك‌و دەوروبەری پەڕاندەوە.
چونی ئەو هێزە كە پابەندە بە فەرمانەكانی بارزانی‌و كۆسرەتەوە كۆتایی هێنان بوو بە باڵا دەستی ئێران‌و شێعە لە لایەك‌و رەوتی باڵادەستی یەكیەتی‌و توندرەوی “پەكەكە” لە لایەكیتر. ئەلبەت ئەم برگەیە زۆر هەڵدەگرێ لەسەری بنوسرێت وكەمترینی  ئەوەیە كە تا پێش چونی هێزەكانی ژێر فەرمانی سەرۆكایەتی هەرێم كەركوك وەك بارمەتەیەك لە دەستی بەرەی سەر بە تاران مامەڵەی پێوە ئەكرا.
لە لایەكیتریش وەك موراد قەرەیلان وتی: هەوڵی رەش كردنی پەكەكە لە ئارادایە! ئەم رەش كردنە مەبەستی هەمان ترس‌و بێزاری كۆمەلگای باشورە لە سیاسەتەكانی پەكەكە كە باڵی موراد باش خوێندنەوەی بۆ كردووەو لە راستیدا روی قسەكانی بەرێز موراد قەرەیلان نە لە دەسەڵاتی باشورو میدیای كوردی باشورە، بەڵكو لە باڵی توندئاژۆی ناو پەكەكە بوو كە سیاسەتەكانی خەریكە تا دێت زیاتر پەكەكە ناشیرین‌و بێزراو ئەكات.
قەرەیلان بە زمانی بێ‌زمانی وتی: ئەوە كە باڵی جەمیل بایك بە هەماهەنگی لەگەل تاران‌و بەغدادو یەكیەتی ئەیكات نە سیاسەتی پەكەكە‌یەو نە ئامانج‌و خۆلیای ئەو پۆلە شەهیدەی پارتەكەیەتی كە لە شەری دژی داعشدا گیانیان بەخشیوە.
بەڵێ كاك موراد باس لە دوو قۆتبی بوونی ناو ریزەكانی پارتەكەی ئەكات‌و دەلێت دوو بۆچون لە مۆناقشەدان مانەوەو شەر كردن یا كشانەوەو خۆ ناحەز نەكردن كە بە بروای من خۆی لایەنگری كشانەوەو خۆ ناحەز نەكردنە.
وروژاندنی كانتۆنی شەنگال و دواتر باس كردن لە كانتۆنی سلێمانی‌و بێ‌مێشكی هێندێك لە لایەنگرانیان لێرەو لەوێ كە بە هۆێ كاڵ‌فامیانەوە زیاتر زەرەرن بۆ پەكەكە تا قازانج ئەو تاكتیكە ناشیانەی جەمیل بایك بوو كە ئەگەر هاتنە مەیدانی قەرەیلان نەبا، دەچو زۆر سەنگین بەسەر پەكەكە‌دا لانیكەم لە باشور و دواتریش لە رۆژهەلاتدا شكابایەوە.
ساڵانێكە دوو بال دوو فكر لە ناو پەكەكە‌دا بە نهێنی لە شەڕی دەسەڵاتدان دەسەڵات بۆ پاركتیزە كردنی بیرەكانی خۆیان، دەتوانین فەرهاد بە باڵی توندهاژو باكوریزە كردنەوەی پەكەكە‌و قەرەیلان بە باڵە نیانەكەی ناوبەرین‌و لە بەرانبەریشدا جەمیل بایك كە دەیهەوێت پەكەكە بكاتە پارتێكی باڵادەست‌و ترسناك لە ئاستی رۆژهەڵاتی ناوراستداو بۆ ئەم گرینگەیش پێ‌ شەرم نییە لەگەڵ شەیتانیش رێكەوتن واژۆ بكات.
كۆتا كەلام، چیدی لاهورو دژە تیرۆر قسەی یەكەم لە كەركوك ناكەن‌و هادی عامریش یا هەمان “بۆتڵەغازەكە” دیوەكەی كاك نەجمەدین زیاتر لە هێچ‌لایەك وەرناگیردرێت لە كەركوك، پارتیش شەنگال و دەوروبەری لەگەڵ كەس بەش ناكات‌و ئامادەیە زۆریشی لەسەر بروات، كەوابو قەرەیلان راست ئەكات و ئەبێ بێژین سەردەمی قەرەیلان دووبارە دەست پێ‌ئەكاتەوە، ئەگەر ئەو ١٠%ی هەلبژاردنەیش بۆ كوردەكانی باكور بڕژێتە سەندوقەكانەوە ئەتوانین دلخۆش بین پەكەكە بۆ هەمیشە نە وەك فكر بەلام وەك هێز باكوریزە بكرێتەوە.

 

تێبینی: بەرپرسیاریەتی ناوەرۆكی ئەم بابەتە لە ئەستۆی “زاگرۆس پۆست” نیە و لە ئەستۆی نووسەردایە.

بابەتی هاوپۆل

وتەیەک بە بۆنەی ١٢ی خاکەلێوە، رۆژی سەقامگیر بوونی کۆماری ئیسلامی⁄عەزیز ئاجیکەند

١٢ی خاکەڵێوەی ئەمساڵ وەبیرهێنەرەوەی داسەپاندنی ٤٢ ساڵ حاکمیەتی کۆنەپەرستانەی کۆماری ئیسلامییە بەسەر وڵاتی ئێراندا. ئەمرۆژانە …

یەک بۆچوون

  1. ئەمە چۆن چۆن لە یەکت داوەتەوە؟
    ئەی لەم کەمپ نشینانە!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.