فەرماندەی داعش لە ئەفغانستان كوژرا

ئیدارەی ئەمنیەتی میللی ئەفغانستان رایگەیاند، “مەلا عەبدولڕەئوف” ئەو كەسەی كە وەكوو جێگری رێبەری ناسرانو بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) یر ئەفغانستان ناسێندراوە، لە عەمەلیاتێكی نیزامیدا كوژراوە.

لە بڵاوكراوەیەكەی ئەو ئیدارەیەدا هاتووە، كە مەلا رەئوف لە ولسوالی كەجەكی ولایەتی هێلمەند و دەوروبەری نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ 5 كەسی دیكە لە ئەندامانی داعش كوژراوە.

بڵاوكراوەكە باس لەوە دەكات، كە مەلا رەئوف لە ئاكامی هێرشی ئاسمانیی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان كوژراوە.

مەلا رەئوف یەكێك فە فەرماندە پێشووەكانی تاڵبان بوو، كە ئەم دواییانە پەیوەست بوونی خۆی بە داعش راگەیاند.

گەورەكانی ناوچەكە لە باكووری هێلمەند بە بی بی سی یان راگەیاندووە، كە ئۆتۆمبیلێك لە حاڵی تێپەڕ بوون لە بیابانێكدا كەوتووەتە بەر هێرشی ئاسمانی و لەنێو چووە.

ئەو ئۆتۆمبیلە هەڵگری ژمارەیەك كەس و تەقەمەنی بووە و لە ئاكامی تەقینەوەیەكی بەهێزدا هەموو سەرنشینەكانی كوژراون.

رێپۆرتێری بی بی سی لە كابۆ نووسیویەتی: مەلا رەئوف پاش ئەوەیكە لەگەڵ رێبەرانی تاڵبان تووشی كێشە دەبێت، ئاڵای رەشی داعش دەشەكێنێتەوە.

ئەو پاش ئەوە وەكوو جێگری رێبەری داعش لە “خوراسان” دیاری كراوە.

رێپۆرتێری بی بی سی لە درێژەدا دەڵێ: هیچ دامەزراوەیەكی سەربەخۆ ئەو كردەوەیەی داعش لە ئەفغانستان پشتڕاستی ناكەنەوە كە لەو وڵاتەدا رێژەیەكی زۆر لایەنگری داعش هەیە.

مەلا عەبدولڕەئوف ئەم دواییانە بە بڵاو كردنەوەی ڤیدیۆیەك پێدەچێ لە ناوچەی سنووری پاكستان و ئەفغانستان هەڕەشەی لێ كرابێ، لەگەڵ ئەبوبەكر بەغدادی رێبەری داعش بە ناردنی پەیام بەیعەتی كردووە.

ئەمە یەكەمجارە كە فەرماندەیەكی داعش لە ئەفغانستان دەكوژرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.