4 چەكداری كوردی نێو داعش كوژران

پەیجەكانی‌ نزیك لە داعش، وێنە و ناوی‌ چەند چەكدارێكیان بڵاوكردۆتەوە، كە كوردن و لەناو ئەو گرووپەدا كوژراون.

یەكێ لەو كەسانە بە ناوی “فەرزاد مەیسوورابی” تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵكی ناوچەی ژاوەرۆی سەربە شاری “كامیاران”ە، كە لە ماوەی رابردوودا پەیوەستی داعش ببوو، لە تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگەدا كوژرا.

بە وتەی داعش، ئەو لاوە كامیارانییە لە ژێر ناوی “موهاجیرەت و جیهاد” رووی لە داعش كردووە و هەروەها لە رۆژانی حەفتەی رابردووشدا كەسێكی خەڵكی شاری “بۆكان”ە، بەناوی “بیلال فەتحی” و تەمەن ٤٠ ساڵ، لە ریزی داعشدا كوژرا.

فەرزاد مەیسوورابی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵكی ناوچەی ژاوەرۆی سەربە شاری كامیارانە و دەوترێ، بیلال فەتحیش هاوسەر چەند منداڵیشی هەیە، كە سێ مانگ لەمەوبەر پەیوەست بە چەكدارانی داعش ببوو.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو كەسە بۆكانییە، لەژێر كاریگەریی و هاندانی یەكێك لە مەلا توندڕەوەكانی ناوچەی بۆكان بەرەو داعش رۆیشتووە.

لە لایەكی دیكەوە، لە ناو كوژراوەكانی داعشدا گەنجێكی تەمەن‌ 25 ساڵی خەڵكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ هەیە، كە گوماندەكرێت وێنەگری گرتە ڤیدیۆییەكەی‌ مەلا شوان بێت كە لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە كوژرا.  ئەو گەنجە لە یەكێك لەگوندەكانی‌ سنوری‌ شاری‌ كەركوك كوژراوە.

سەرچاوەیە ك راگەیاندووە: “نزیكەی‌ سێ‌ مانگە گەنجێك لە شاری‌ سلێمانی‌ كە خەڵكی‌ گەڕەكی‌ دارۆغایە بەناوی‌ (ه – ك) تەمەنی‌ 25 ساڵە و چۆتە ناو ڕیزەكانی‌ داعشەوە وەك باس دەكرێت لەناو داعشدا نازناوی‌ (نامۆ)ی‌ پێبەخشراوە”.

بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكە ئەو گەنجە لە یەكێك لەگوندەكانی‌ سنوری‌ شاری‌ كەركوك كوژراوە و كەسوكارەكەی‌ كە ئەو هەواڵەیان پێگەیشتووە، سەردانی‌ یەكێك لەدەزگا ئەمینییەكانیان كردووە بۆ پشتڕاستكردنەوەی‌ ئەو هەواڵە.

لە تویتەرەكانی نزیك لە داعش بڵاوكراونەوە گەنجێكی خەڵكی بەردەڕەش بە ناوی (عومەر) كوژراوە و زانیاری لە بارەی تەمەن و شوێنی كوژرانی بڵاو نەكراوەتەوە.

شایانی باسە، تا ئێستا بە سەدان كەس لە ئیسلامیە كوردەكان لە بەشە جیاجیاكانی كوردستان روویان لە داعش كردووە و بەو بۆنەوە تا ئێستا ژمارەیەكی زۆریان لێ كوژراوە و هۆكاری چوونی ئەو كەسانە بۆ نێو ریزەكانی داعش، وتاردانە توندەكانی پێشنوێژی مزگەوتەكان و هەروەها لاینە ئیسلامیە توندڕەوەكانە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.