دوو شه‌ممه‌ 30 ئازار 2020
ماڵەوە / کوردستان / لە بانگهێشتی 2 مامۆستا لە سونقور تا دەركردنی خوێندكارێك لە مەراغە

لە بانگهێشتی 2 مامۆستا لە سونقور تا دەركردنی خوێندكارێك لە مەراغە

2 مامۆستای خەڵكی شاری “سونقور” بە شێوەی جیاجیا بانگهێشتی ئیداەری ئیتلاعات كران.

كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی باس لەوە دەكات، “كەیومەرس واعێزی و جەبار حاجی مورادی” 2 كەس لە مامۆستایانی چالاك لە بەشیی پیشەیی تایبەت بە خۆیان، رۆژی پێنجشەممە 16ی مانگی رێبەندان بانگهێشتی ئیداەری ئیتلاعاتی شاری “سونقور” كراون و ماوەی چەند كاتژمێرێك لێپرسینەوەیان لێ كراوە.

“جەبار حاجی مورادی و كەیومەرس واعزی” لە ئەندامانی چالاكی دەفتەری كانونی پیشەیی مامۆستایانی شاری سونقورن و بە هۆی چالاكیەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بانگهێشتی دادگا كراون.

لە هەواڵێكی دیكەدا كورپا باس لە رێگری كردن و دەركردن لە زانكۆی خوێندكارێكی زانكۆی شاری “مەراغە” دەكات.

لەو هەواڵەدا هاتووە، تەوحید رەجەب پوور خوێندكاری بەشی ئەندازیاری “مواد(متالۆژی سەنعەتی)” كە لە زانستگەی ” تەكنیكی” شاری مەراغە سەرقاڵی خوێندن بووە، ماوەی چەند رۆژ لەمەوبەر لەلایەن حەراستەوە رێگریی لە چوونی بۆ زانكۆ كراوە.

رەجەب پوور بە بەردەوامی خرابوویە ژێر چاوەدێری و چەندین جاریش بانگهێشتی كۆمیتەی ئینزباتی زانستگەكە و حەراستی زانكۆی مەراغە كرابوو.

دەوترێ: تەوحید رەجەب پوور ماوەی یەك ساڵ لەمەوبەر بە مەبەستی گەشت و سەیران بە ئاشكرا سەردانی شارەكانی هەرێمی كوردستانی كردبوو.

لەو كاتەوە ناوەندە ئەمنیەتییەكان و حەراستەی ناو زانكۆ فشارییان خستە سەر ئەو خوێندكارە كوردە و ماوەی دوو مانگ لەمەوبەریش لەلایەن كۆمیتەی ئینزباتی زانستگەكەوە بۆ یەك هەفتە رێگریی لە خوێندنی كرابوو.

بابەتی هاوپۆل

شاکر بێهروزی بە ٥ ساڵ زیندان سزا درا

لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی دادوەر شێخلو، لاوێکی خەڵکی مەرگەوەری بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.