چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

حەقدەستی 200 كرێكاری مەهابادی 6 مانگە دواخراوە

200 كرێكاری “شیركەتە چوارقۆڵییەكانی سەرمایەگوزاری سەوز” حەقدەستی ٦ مانگی رابردوویان پێنەدراوە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنا، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، پێنەدان و درەنگ پێدانی حەقدەستی پێرسۆنێل و كرێكاران لە كوردستان و دەرنەچوونی مافی بیمە و هەروەها مەترسی دەركران لەسەر كار و نەبوونی ئەمنییەتی كار بەرۆكی كرێكارانی گرتووەتەوە و ئەوانی تووشی كێشە وگرفتی زۆر كردووە.

راپۆرتەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكەن كە ٦ مانگ مووچەی ٢٠٠ كرێكاری كارخانەی كشت و پیشەسازیی مەهاباد، موجتەمەعی دامداری و پیشەسازیی مەهاباد، موجتەمەعی هۆما مۆرغی مەهاباد و ساردخانەی زەمزەمی مەهاباد نەدراوە كە لە چوارچێوەی شیركەتێكی چوارقۆڵی لەژێر ناوی “شیركەتەكانی چوارقۆڵی سەرمایەگوزات سەوز” سەرقاڵی كار كردنن.

ژمارەی كرێكارانی ئەو شیركەتە چوارقۆڵییە لە ماوەی ٧ ساڵی رابردوودا لە ٦٠٠ كەس كرێكار بۆ ٢٠٠ كەس دابەزیوە.

دەوترێت كە لە جۆزەردانی ئەمساڵ هەتا كۆتایی سەرماوەز، نزیك بە ١٤٤ كرێكاری شیركەتە چوارقۆڵییەكانی مەهاباد لەسەر كارەكانیان دەركراون و هەتا ئێستا لەگەڵ ئەو كرێكارانە پاكانە نەكراوە.

دوای دەركرانی ژمارەیەكی بەرچاو لە كرێكارانی كورد لە شیركەتە چوارقۆڵییەكان و نەدانی حەقدەستی كرێكارانی دیكە، رێكەوتی ٢٣ی سەرماوەز، نزیك بە ١٠٠ كەس لە كرێكارانی ئەو شیركەتە ناڕەزایەتییەكانی خۆیان سەبارەت بە دۆخی نالەباری داواكارییەكانیان دەربڕی كە بەرپرسانی رێژیم تا ئێستا هیچ وڵامێكی روونیان بە كرێكاران نەداوەتەوە.

لەو پەیوەندییەدا كرێكاران و پێرسۆنێلی پێترۆشیمی مەهاباد، حەقدەستی سێ مانگی خۆیان وەرنەگرتووە.

راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە دوای پێنەدانی پارەی ٣ مانگ لە مووچەكانیان لەلایەن بەرپرسانی پێترۆشیمی، كرێكاران و پێرسۆنێلی ئەو كارخانەیە بە شێوەی گرووپی دەستیان داوەتە مانگرتن، بەڵام بەرپرسانی كارخانە هیچ وڵامێكیان پێ نەداونەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.