پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

تیمێكی پزیشكی رۆژهەڵاتی كوردستان یارمەتی خەڵكی باشوور دەدەن

تیمێكی پزیشكی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ جاری چەندەم گەیشتنە باشووری كوردستان و یارمەتیدەری برینداران بوون.

هەواڵەكانی “زاگرۆس پۆست” لەوە دەدوێن، كە تیمێكی چەند كەسی لە هێزەكانی فریاكەوتن و پزیشكانی پسپۆڕی سەر بە كرماشانی سەردانی شارەكانی “كفری و كەلار” لە باشووری كوردستانیان كرد و لانیكەم هەزار و 500 كەس لە بریندارانی شەڕ لەگەڵ داعشیان تیمار كرد.

هەواڵەكە باس لەوە دەكات، ئەو كەسانە لە ماوەی رابردووش سەردانی باشووری كوردستانیان كردووە و خزمەتی پزیشكی و فریاكەوتنیان پێشكەشی هاونیشتمانیانی باشوور كردووە.

ئەو دكتۆر و پسپۆڕانە بریتی بوون لە: “پسپۆری مێشك و ئەعساب، نەشتەرگەری گشتی، دەروونی، بنج، ژنان و منداڵ بوون، منداڵان، دەروونناسی و دڵ”ن و رۆژی هەینی ئەم مانگە رابردوو گەیتشوونەتە شارەكانی كفری و كەلار و یارمەتیدەری خەڵكی بریندار و لێقەوماو بوون.

شایانی باسە، ئەمە چەندەمین جارە پسپۆڕانی پزیشكی و تەندروستی لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و بەتایبەت پارێزگای كرماشانەوە سەردانی باشوور دەكەن و یارمەتیی خەڵكی لێقەوماوی ئەو بەشەی كوردستان دەكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.