چوار شه‌ممه‌ 5 ئاب 2020
ماڵەوە / سیاسی / دەفتەر سیاسی حیزبی دیموكرات: هەوڵ دەدرێ مێژووی حیزبەكەمان فەرامۆش بكرێ

دەفتەر سیاسی حیزبی دیموكرات: هەوڵ دەدرێ مێژووی حیزبەكەمان فەرامۆش بكرێ

ئەندامێكی دەفتەر سیاسی حیزبی دیموكرات باس لە هەوڵدان بۆ فەرامۆش كردنی مێژووی حیزبەكەی دەكات.

بە پێی هەواڵی “زاگرۆس  پۆست”، دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەنبە 2ی مانگی رێبەندانی ساڵی 1393ی هەتاویی لە بنكەی دەفتەری سیاسی “حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران” رێوڕەسمێك بە بۆنەی 2ی رێبەندان ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان بەڕێوە چوو.

لەو كۆبوونەوەیەدا “كەریم پەرویزی” ئەندامی دەفتەری سیاسی ئەو حیزبە لە وتاردانێكدا، دەڵێ: هەندێ كەس و لایەن بۆ كەلێن خستنە نێو حیزبی دیموكرات و سەرمایە مێژووییەكانی ئەو حیزبە و كۆماری كوردستان و پێشەوا قازیی محەممەد، بە ئەنقەست هەوڵ دەدەن حیزبی دیموكرات فەرامۆش بكرێت، بۆ ئەوەی كە دەسكەوتەكانی كۆماری كوردستان بە ناوی دیكە و بۆ كەسی دیكە سەبت بكرێت و حیزبی دیموكرات لە قەزییەكە دەربێنن و هاوكات وتیشی “حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، پێشەوا قازیی محەممەد و كۆماری كوردستان” 3 رەهەندی تەواوكەر و كامڵكەری یەك دیاردەی نەتەوەیین.

ئەو وتانەی “پەرویزی” لە حاڵێكدایە، كە “مەلا عەبدوڵڵا حەسەنزادە” سكرتێری پێشووی حیزبی دیموكرات، شەوی سێشەممە 15ی مانگی رێبەندانیش لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كاناڵی “رووداو”، وتی: دوژمنانی كورد هەوڵ دەدەن، كە كۆماری كوردستان بە ناوی كۆماری مەهاباد ناودێر بكەن، بەڵام ئەو كۆمارە نەتەوەییە و دەبێ وەكوو كۆماری كوردستان ناوی لێ ببرێت و لە هەمان كاتدا ئەو كۆمارە دەسكردی هیچ لایەنێكی دەرەكی نەبووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە “عومەر ئیلخانیزادە” سكرتێری كۆمەڵەی زەحەتكێشانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە بۆنەی 2ی رێبەندان بۆ رووداو وتی: كۆماری كوردستان مڵكی هیچ حیزب و لایەنێك نیە، بەڵكوو دەسكەوتێكی نەتەوەییە.

هەر لەو پەیوەندەدا لە لێدوانێكی “ئیبراهیم عەلیزادە” سكرتێری رێكخراوی كوردستانیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمەڵە) بۆ كاناڵی “رووداو” ، وتی: ئەو كۆمارەی لە مەهاباد پێكهات، پانتاییەكی نەتەوەیی نەبوو و نەیتوانی هەموو گەلی كورد لە دەوری خۆی كۆبكاتەوە و لە هەمان كاتیشدا لە لایەن دەوڵەتی سۆڤێتەوە دامەزرا و هۆكاری رووخانەكەشی گەڕاندەوە بۆ پشت تێ كردنی سۆڤێت لە كۆمار.

IMG_0492

بابەتی هاوپۆل

کۆماری ئیسلامی سێدارە، لانیکەم ھەشت ھەزار لە سێدارەدان لە ماوەی بیست ساڵدا / محەممەد ئەمینییان

کۆماری ئیسلامی سێدارە، لانیکەم ھەشت ھەزار لە سێدارەدان لە ماوەی بیست ساڵدا نووسەر: محەممەد ئەمینییان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.