پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

تانكرێك سووتەمەنی دیكە رژایە نێو بەنداوی شاری سەقز

تانكرێكی دیكە لە سەر جادەی سەقز_سنە وەرگەڕا و بەو بۆنەوە 2 كەس گیانیان لەدەستدا.

بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”، كاتژمێر 9ی شەوی دووشەممە 13ی مانگی رێبەندان تانكرێك سووتەمەنی لە سەر جادەی سەقز_سنە وەرگەڕا و بەو بۆنەوە 2 كەس گیانیان لەدەستدا.

دەوترێ ئەو تانكرە كە 20 هەزار لیتر نەوتی خاوی تێدا هەبووە، لە نزیك بەنداوی “شەهید كازمی” شاری سەقز وەرگەڕاوە و وەكوو مەترسیەكی جیددی بۆ سەر ژینگەی ناوچەكە و تەندروستی هاوڵاتییان دێتە ئەژمار.

شایانی باسە، لە ماوەی 6 ساڵی رابردوو پتر لە 120 تانكر نەوت و مەوادی شیمیایی لە سەر جادەكانی كوردستان و لە نزیك بەنداوەكان، ئاوی خواردنی هاوڵاتییان دابین دەكات وەرگەڕاوە و بەو بۆنەوە ژینگەی كوردستان و بەتایبەت گیانی هاوڵاتییانی خستووەتە مەترسیەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.