چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئاشكراكردنی گەندەڵیەكی 3 هەزار میلیارد تمەنی دیكە لە كۆماری ئیسلامی

ئەندامی‌ چاوەدێری‌ مەجلیس لە شوورای‌ دراو و بوودجە باسی‌ لە تاوتوێ‌ كردنی‌ سەرپێچییەكی‌ 3 هەزار میلیاردی‌ ڕێكخراوی‌ ئابووریی‌ ئیسلامیی‌ كردووە، كە پارەی‌ لە سندووقەكانی‌ قەرزولحەسەنەی‌ ئەو شوورایە هەڵگرتووە.

“هادی‌ قەوامی”‌ لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵنێریی حكومەتیی‌ مێهر، وێڕای‌ ئاماژە بە تاوتوێ‌ كردنی‌ گەندەڵی‌ ڕێكخراوی‌ ئابووریی‌ ئیسلامی‌ لە هەڵگرتنی‌ چەند هەزار میلیارد لە سندووقە قەرزولحەسەنەكانی‌ ئەو ڕێكخراوە، لە كۆبوونەوەی‌ شوورای‌ پووڵ و ئیعتیباردا وتی‌: هەڵگرتنی‌ سەدی‌ 3ی‌ پارەی‌ سندووقەكانی‌ قەرزولحەسەنە لەلایەن ڕێكخراوی‌ ئابووریی‌ ئیسلامییەوە، كارێكی‌ ناقانوونیەو دەبێ‌ ئەم پارەیە بۆ سندووقەكان بگەڕێندرێتەوە.

بە قسەی‌ ناوبراو، ڕێكخراوی‌ ئابووریی‌ ئیسلامی‌ بەپێی‌ ئەركی‌ بانكی‌ ناوەندی‌ ئەم كارە ناكا، یانی‌ بانكی‌ ناوەندی‌ هیچ پارەیەك لەژێر ناوی‌ ئەمانەتی‌ قانوونی‌ لە سندووقەكانی‌ قەرزولحەسەنە وەرناگرێ‌.

ئەو ئەندامەی‌ شوورای‌ پووڵ و ئیعتیبار ئاماژەی‌ بەوە كرد كە بە پێی‌ ئەم قسەو باسانەی‌ كە بە گوێمان دەگەن، گوایە ئەم پووڵە كە نزیكەی‌ 2 تا 3 هەزار میلیارد تمەنە، بۆ دامەزراندنی‌ بینای ڕێكخراوی‌ ئابووریی‌ ئیسلامی‌ لە تاران خەرج كراوە، كە ئەگەر ئەم ڕێكخراوە بە ناوی‌ بانكی‌ ناوەندییەوە ئەم كارەی‌ كردبێ‌، ئەوا كارێكی‌ ناقانوونی‌ كردووە و بەم پێیە كە زیاتر لە هەزار لقی‌ لە سەرتاسەری‌ ئێران هەیە و زیاتر لە 2تا 3 هەزار میلیارد تمەنی‌ لە سندووقەكانی‌ قەرزولحەسەنە هەڵگرتووە، دەبێ‌ چاوەڕوانی‌ دكاریگەرییە نەخوازراو و خراپەكانیشی‌ لە سەر ئابووریی‌ وڵات بكات.

قەوامی‌ جەختی‌ كردەوە كە دیارە ئەو كارە كاریگەری‌ خراپ لەسەر ئاسانكاری سندووقەكانی‌ قەرزولحەسەنە دادەنێ‌ و باشترە ڕێكخراوی‌ ئابووریی‌ ئیسلامی‌ ئەم هەڵەیەی‌ خۆی‌ ڕاست بكاتەوە، چونكی‌ ئەوە بە ئاشكرایی‌ سەرپێچییەكی‌ گەورەیە كە ئەم ڕێكخراوە كردوویەتی‌.

هەر لەو پێوەندییەدا جێگری یەكەمی سەركۆماری ئێران رایگەیاند، لە مێژووی ئێراندا، گەورەترین گەندەڵی لە سەردەمی “مەحموود ئەحمەدی نژاد” سەركۆماری پێشوودا كراوە.

دەوڵەتی “حەسەن رووحانی” بەردەوامە لە رەخنە لە دەوڵەتی پێشووتری ئێران دەگرێ و ئەو حكومەتە بە گەندەڵ ناوی دەبات.

جێگای ئاماژەیە، لە چەند ساڵی رابردوودا چەندین دۆسیەی گەندەڵیی چەند میلیارد دۆلاری لە ئێران ئاشكرابوون و زۆربەی ئەو دۆسیانەش پێوەندییان بەسیستەمی بانكی ئێرانەوە هەبووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.