600 هاوڵاتیی ئێرانی لە زیندانەكانی توركەمەنستان بەند كراون

نوێنەرێكی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی ئاشكرای كرد، كە نزیك بە 600 هاووڵاتیی ئێرانی لە زیندانەكانی وڵاتی توركەمەنستان بەند كراون.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی خانەی میللەتی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی ، “محەمەڕەزا موحسنی سانی” ئەندامی كۆمیسیۆنی ئەمنیەتی میللی و سیاسەتی دەرەكیی مەجلیسی ئێران وێڕای پشتڕاست كردنەوەی ئەم هەواڵە، وتوویەتی: “لەنێو وڵاتانی دراوسێی ئێران لە سنووری دەریای خەزەر، وڵاتی توركەمەنستان زیاترین رێژەی هاووڵاتیی ئێرانیی تێدا زیندانی كراوە”.

ئەو نوێنەرەی مجلیسی كۆماری ئیسلامی هەرچەند ئاماژەی بە تۆمەتی ئەو زیندانییانە نەكردووە، بەڵام بەپێی زانیاریی چالاكوانانی مافی مرۆڤ و رۆژنامەكانی ئێران، زۆربەی ئەو ئێرانییانە بە تۆمەتی قاچاخ و كڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان و بەشێكیشیان بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دامەودەزگا ئەمنییەكانی ئێران گیراون.

ماوەیەك لەمەوپێش پۆلیسی توركەمەنستان هێرشی كردە سەر شەش بەلەمی ماسیگیرە ئێرانییەكان و لە ئەنجامدا یەكیان كوژرا.

بەڵام وڵاتی توركەمەنستان ئەوەی رەت كردووەتەوە و بە دەنگۆی وەسەف كردووە.

ئێستا لە وڵاتانی پاكستان، ئازەربایجان، توركیە، عێراق، ئیمارات و عەرەبستان كۆمەڵێك هاووڵاتیی ئێرانی بۆ تۆمەتی جۆراوجۆر بەند كراون و هەتا ئێستا عەرەبستان و ئیمارات چەندین هاووڵاتیی ئێرانیان لە سێدارە داوە، ماوەیەك لەمەوپێش چەند گرووپێكی سیخوڕی ئێران لە شارەكانی توركیە دەستگیر كران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.