داعش فڕۆكەوانە ئوردونییەكەی بە زیندوویی سووتاند

گرووپی  داعش بەشێوزای سووتاندن كۆتایی بەژیانی فڕۆكەوانە ئوردونییەكە هێنا.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 14ی مانگی رێبەندان چەكدارانی داعش “مەعاز ئەلكەساسبە” فڕۆكەوانە ئوردنییەكەیان بەزیندوویی ئاگرتێبەرداو كۆتاییان بەژیانی ھێنا.

ھاوكات، كەناڵی رەسمی ئوردن لە ھەواڵێكدا بڵاویكردەوە، كە “مەعاز كەساسبە” فڕۆكەوانە ئوردنییە بەبارمتە گیراوەكەی لای داعش یەك مانگ پێش ئێستارابردوودا كۆتایی بەژیانی ھێنراوە، بەڵام داعش ئەمڕۆ ئەو هەواڵەی بڵاو كردووەتەوە.

دوابەدوای رووداوەكەش دەسەڵاتدارانی ئوردن لەبەرامبەر كوشتنی “مەعاز كەساسبە” فڕۆكەوانە ئوردنییەكە، ھەریەك لە “ساجدە ریشاوی”و “زیاد كەربولی”و ٤ چەكداری تری داعشیان لەسێدارەدا.

لەو چوارچێوەیەشدا، كۆشكی سپی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئەو كارە دڕندانەیەی داعش سەبارەت بە سووتاندن و كوشتنی “مەعاز كەساسبە” فڕۆكەوانە ئوردنییەكەی مەحكوم كرد.

دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە “داعش”هەروەها رۆژی شەممە 11ی مانگی رێبەندان بە بڵاو كردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی “كێنجی گۆتۆ” هەواڵنێریی “ژاپۆن”ی كە بە بارمتە گیرابوو، سەربڕیوە.

داعش هەفتەی رابردوویش هاوڵاتیەكی دیكەی ژاپۆنی بە ناوی “هارونا یوكاوا” سەربڕیبوو و لە بەرانبەر ئازادكردنی ئەم بارمتە دووهەمیەدا داوای پێدانی 200 میلیۆن دۆلار پارەی كردبوو و پاش ئەوەیكە دەوڵەتی ژاپۆن ئەو بڕە پارەیە پێ نەدان، بارمتەگیراوەكەی سەربڕی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.