چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

داعش دووهەمین بارمتە ژاپۆنیەكەی سەربڕی

دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە “داعش” رۆژی شەممە 11ی مانگی رێبەندان بە بڵاو كردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی “كێنجی گۆتۆ” هەواڵنێریی “ژاپۆن”ی كە بە بارمتە گیرابوو، سەربڕیوە.

داعش هەفتەی رابردوویش هاوڵاتیەكی دیكەی ژاپۆنی بە ناوی “هارونا یوكاوا” سەربڕیبوو و لە بەرانبەر ئازادكردنی ئەم بارمتە دووهەمیەدا داوای پێدانی 200 میلیۆن دۆلار پارەی كردبوو و پاش ئەوەیكە دەوڵەتی ژاپۆن ئەو بڕە پارەیە پێ نەدان، بارمتەگیراوەكەی سەربڕی.
هەر لەم پەیوەندەدا كابینەی “شینزۆ ئابە” سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن كۆبوونەوەیەك دەبەستێت بە مەبەستی پشتڕاست كردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە.

داعش تا ئێستا چەندین بارمتەگیراوی لە وڵاتانی جیاجیای جیهان و بەتایبەت وڵاتانی رۆژئاوایی سەربڕیوە و لەم دواییانەشدا هەڕەشەی لە دەوڵەتی ئۆردۆن كردبوو، كە ئەگەر “ساجدەلڕیشاوی” ئەو ژنە خۆكوژەی كە لە لای ئۆردۆن بە دیل گراوە ئازاد نەكات، فڕۆكە وانە بارمتەگیراوەكە بەرەوڕوو مەرگ دەكاتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.