چوار شه‌ممه‌ 6 تشرینی دووه‌م 2024

ئیسلامیەكان كێن؟ / كاریكاتۆریست: فواد محەمەدی

ئەگەرچی باڵی تێرۆریستی ئیسلامیەكان لە سەرانسەر جیهان بە توندوتیژی خۆیان پیشان ئەدەن، بەڵام بە داخەوە هێشتا لە لایەن وڵاتانی ئوروپاییەوە دەرگا كراوەیە بۆ ئیسلامیەكان.

ئەمڕۆژە زۆر كەس لە ژێر ناوی ئاوارە روو ئەكاتە وڵاتانی ئوروپا، ئەو كەسانە لە وڵاتانی ئەفریقا و چێچێن و تەنانەت كوردستان و وڵاتە عەرەبیەكانن.
ئایدیۆلۆژیای توندەڕەوی ئیسلامی بە داخەوە كاریگەری بووە لە سەر زۆربەی وڵاتان و ئەو كەسانەش كە ئاوارەن، هێشتا ئێسلام و چەمكی توندڕەوی بەرحەق ئەزانن. بۆیە كاتێك كە باس لە تیئۆری چەمكی ئیسلامی ئەكرێت، بەگشتی ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی ئەپارێزن و تەنانەت دەوڵەتی ئیسلامی وەكوو داعش و توركیە و ئێرانیش بە رێبازی راستەقینەی ئیسلامی ئەزانن. بەڵام چاوەڕوانی ئەكرێت كە ئەگەر بەو شێوازە رێگە بدرێتە ئاوارەكان، ئەوە هاوكات چەمكسی ئیسلامی لە وڵاتانی ئوورپایی بەهێزتر ئەبێت و ئەتوانێت كاریگەریی خراپی هەبێت لەسەر ئەو وڵاتانە.
بۆ پشتڕاست كردنەوەی ئەم ئیدعایانە، هیچ بەڵگەیەك پێویست ناكات و ئەتوانین راستەوخۆ ئیشارەت بكەین بە جینایەتی ئیسلامییەكان لە پاریس.
بۆیە ئیسلامیەكان پێیان وایە كەس بۆی نیە بە هیچ شێوازێك رەخنە لە ئایدیۆلۆژی ئیسلام بگرێت و هاوكات لە هەمووی سەرتر ئەگەر باس لە كەم و كۆڕیەكانی ئیسلام بكرێت، ئەوان بە حەقی ئەزانن و بە عەداڵەتی ناودێر دەكەن.
كم و كۆڕیەكان پێشتریش ئیشارەتی پێ كراوە و هەر لە بەردباران كردنەوە بگرە هەتا قەساس و رەدكردنەوەی بیر و رای جیاواز و كێشەی ژن لە كۆمەڵگا ئیسلامیەكان و پیاوسالاری، ئەوان بە مافی خۆیانی ئەزانن و ئەمە كاریگەریەكی نێگەتیڤ لە دوای خۆی بەجێ دەهێڵێت و ئەبێ چاوەڕوان بكرێت كە تیرۆر بە هەموو شێوازێك لە وڵاتانی ئوروپایی بنەبڕ بكرێت.
بۆیە لە ئەگەر هەر رووداوێك تەنها دەوڵەتێك وەكوو دەوڵەتی ئیسلامی داعش تاوانبار نیە. بەڵكوو دەوڵەتانێك وەكوو عەرەبستان و تەنانەت توركیە و ئێران راستەوخۆ كاریگەرییان لە سەر ئەم وەزهە هەیە. بۆیە تا دەوڵەتی تیرۆریستی لە لایەن وڵاتانی ئوروپایی بەڕەسمی بەناوبكردرێن، ئەوە بێگومان تەندوتیژیی ئیسلامییەكان بەردەوام ئەبێت و دووكەڵی تیرۆریش ئەگاتە چاوی وڵاتانی ئوروپایی، كە هەمیشە ئەتوانین لێێن خەیر و بەرەكتی ئێران، توركیە و وڵاتانی دواكەوتوویی گرێدراو بە ئایدیۆلۆژیای ئیسلامیەوە لەو بابەتانە بەرپرسیارن.

ka234

بابەتی هاوپۆل

بڕیارنامەی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە سەبارەت بە: بڕیارنامەی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە سەبارەت بە: بڕیارنامەی کومیتەی ناوەندیی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.