سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

كۆكردنەوەی ماهوارە لە شارە جیاجیاكانی كوردستان بەردەوامە

شەپۆلی كۆكردنەوەی ماهوارە و كەرەستەی پەیوەندیدار بە ماهوارە، لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە شارە جیاجیاكانی كوردستان بەردەوامەم.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵنێرییەكان، هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی لە گەڕەكەی “تەپە كوڵە” سەر بە شاری پاوە، هێرشیان كردووەتە سەر ماڵی هاوڵاتییان و دەستیان كردووە بە كۆكردنەوەی دیش و كەرەستەی پەیوەندیدار بە ماهوارە.

لە هەواڵێكی دیكەدا باس لەوە دەكرێ، كە هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی لە شارۆچكەكانی دەوروبەری شاری ئیلام و بەتایبەت لە شارۆچكەی “حافز” دەستی داوەتە كۆكردنەوەی ماهوارە لە نێو ماڵی هاوڵاتییاندا.

هەر لەم پەیوەندەشدا “مێهدی قوڕەیشی” پێشنوێژی شاری ورمێ لە وتاردانی نوێژی ئەمڕۆ هەینی 10ی مانگی رێبەندان وتی: ماهوارە یەكێك لە سەرەكیترین هۆكارەكانی بێ غیرەتی بنەماڵەكانە و پێویستە ئەو كەرەسەتەیە لە نێو ماڵەكاندا كۆبكرێتەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی دایە حەدیسێك و وتی: خوا كەسێكی بەغیرەتە و خەڵكی بەغیرەتی خۆش ئەوێت و خوێڕیەتی و بێ غیرەتی لە موسڵمانەكان حەرام كردووە.

شایانی باسە، كۆماری ئیسلامی بە بەردەوامی و لە گەڵاڵەگەلێكی هاوشێوەدا بەردەوام بە بێ هەبوونی مۆڵەت و بە شكاندنی كەرامەت و ئازادیی هاوڵاتییان هێرش دەكاتە سەر ماڵەكانیان و دەست دەكات بە كۆكردنەوەی ماهوارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.