چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

بەهۆی قەیرانی داراییەوە کاناڵی “تیشك تی ڤی” دادەخرێت

ژمارەیەك لە بێژەر و كارمەندە دێرینەكانی “تیشك تی ڤی” سەر بە “حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران” لە روونكردنەوەیەكدا باس لە داخرانی كاناڵەكەیان دەكەن.

لەو روونكردنەوەیەدا كە وێنەیەکی دەست زاگرۆس پۆست کەوتووە باس لەوە كراوە، كە كاناڵی “تیشك تی ڤی”سەر بە “حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران” بە هۆی قەیرانی ئابووریی بەرەوڕووی گرفت بووەتەوە و لە سەری ئەم مانگەوە بۆ ماوەیەكی نادیار دادەخرێت.

داخرانی یەك لە دوای یەكەكانی كاناڵەكانی سەر بە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ماوەی یەك ساڵە دەستی پێ كردووە و ساڵی پاریش كاناڵی “ئاسۆسات” سەر بە “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” و چەند ماڵپەڕ و هەواڵنێریی تایبەت بە رۆژهەڵاتی كوردستان، بە هۆی كێشەیەكی هاوشێوەی بەرەوڕووی داخران بوویەوە و هەتا ئێستاش نەكراوەتەوە.

شایانی باسە، دوور لە چاوەڕوانی نیە باقی كاناڵە تەلەفیزیۆنیەكانی سەر بە رۆژهەڵاتی كوردستان بە هۆی كێشەی ماڵیی و قەیرانی دارایی بەرەوڕووی داخران نەبنەوە و بە بڕوای هەندێ لە چالاكانی سیاسی و مەدەنی، ئەم رەوتە نێگەتیڤە كێشە بۆ خەباتی شۆڕشگێڕانە و خەباتكارانەی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان دروست دەكات و دەێتە هۆی لاوازبوونی زۆرتری ئەو خەباتە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.