سێ شه‌ممه‌ 3 ئه‌یلول 2024

تەقینەوەی مین 2 هاوڵاتیی دیكەی كوردی كردە قوربانیی

شەوی پێنجشەممە 9ی مانگی رێبەندان لە كێوەكانی “مەشرەف” سەر بە ئاوایی باخان سەر بە شاری مەریوان 2 لاوی خەڵكی ئەو ئاواییە بە ناوەكانی “ئێقباڵ شەریفی و ئیبراهیم تام” دم و چاویان بریندار و رەوانەی نەخۆشخانەی شارەكە كران.

بە پێی راپۆتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنا، ئەو 2 لاوە كە خەڵكی ئاوایی باخان بوون و لە كێوەكانی دەوروبەری ئاواییەكەیان سەرقاڵی كۆكردنەوەی گیای دەرمانیی “مازۆ” بوون، كەوتوونەتە سەر مینی چێندراو و بەداخەوە هەر دووكیان بریندار دەبن.

هەروەها تەقینەوە مین لە ناوچەی‌ گشتیی فەككە سەر بە پارێزگای كرماشان كوژران و برینداربوونی‌ 2 كەسی لێ كەوتەوە.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، سەر لەبەیانی ڕۆژی‌ یەكشەممە دوو كەس لە مەڕدارانی‌ خەڵكی‌ كرماشان، شیمانەی‌ ئەوە دەكرێ كە لە ئێلی “زەنگەنە” بن، كە لە كاتی‌ لەوەڕاندنی‌ مەڕو ماڵات لە ناوچەی‌ چزابە لە پشت پاسگای‌ دویرج بەسەر میندا دەكەون و شوانەكە لە جێدا دەمرێ و كەسێكی‌ دیكە بە توندی‌ بریندار دەبێ.

بەپێی‌ ئەم ڕاپۆرتە، كوژراوەكە ناوی‌ “فەرامەرز ئەسەدی فەر” تەمەن 22 ساڵە و “ئەمین میرشكار”یش تەمەنی‌ 20 ساڵ لەو رووداوەدا بریندار بووە.

جێگای ئاماژەیە، بە هۆی‌ كەمتەرخەمی‌ كاربەدەستانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی هێشتا پارێزگا سنوورنشینەكان لەوانە 4 پارێزگای “ئیلام، كرماشان، سنە و ورمێ” لە رۆژهەڵاتی كوردستان و پارێزگای عەرەب نشینی خوزستان لە ئێران بە تەواوی‌ لە مینی‌ چێندراو پاك نەكراونەتەوەو هەر جارێ تەقینەوەی‌ مین قوربانی‌ دەگرێ یان دەبێتە هۆی‌ كەم ئەندامبوونی‌ خەڵكی‌ ئەم ناوچەیە و بەگشتی پتر لە 6 میلیۆن هێكتار لە خاكی ئێران بە 16 میلیۆن مین چێندراوە و ساڵانە لانیكەم بەو بۆنەوە 300 كەس دەكاتە قوربانیی و كە زۆربەیان منداڵانی ژێر 10 ساڵ تەمەنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.