هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

ئەمڕۆ 17 پێشمەرگە گیانی بەخت كرد و 160ی دیكەش بریندار بوون

لە شەڕ‌و پێكدادانەكانی ئەمرۆ هەینی 10ی مانگی رێبەندان ‌و شەوی رابردوو لە ناوچەی كەركوك ژمارەیەك پێشمەرگە گیانیان بەخت كرد و بریندار بوون، بەڵام تا ئێستا ژمارەی كوژراو‌و بریندارەكانی چەكدارانی داعش ئاشكرا نەكراوە.

بەپێی راپۆرتی تەلەفیزیۆنی رووداو، لە دوێنێ شەوەوە تا پاككردنەوەی ناوچەكانی دەوروبەری كەركووك لە داعش عەمید شێركۆ شوانی، فەرماندەی لیوای یەك و 17 پێشمەرگە گیانیان بەخت كرد و 160ی دیكەش بریندار بوون. كە لە میحوەرەكانی باشووری كەركووك لە تەللوەرد، مەلا عەبدوڵڵا، مەكتەب خالید گیانیان بەخت كردووە و برینداربوون.

هاوكات د. سەباح ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی كەركووك بە رووداوی راگەیاند: “ژمارەی پێشمەرگە بریندارەكان لە میحوەری باشووری كەركووك 160 بریندارە، 23 لەو پێشمەرگانە نەشتەرگەریان بۆكراوە، 14 یان رەوانەی سلێمانی و 4 برینداری دیكەش رەوانەی هەولێر كراون، ئەوانی دیكەش لە نەخۆشخانەكانی شاری كەركووك چارەسەریان بۆ كراوە.

هەروها وتیشی: “تەواوی ئامادەكارییە تەندروستیەكان بۆ وەرگرتنی بریندارەكان كراوە و تاوەكو ئێستا 5 تەرمی داعش گەیێندراونەتە پزیشكی دادوەری كەركووك”. ئەو 5 چەكدارانە ئەو خۆكوژانەبوون كە هێرشیان كردە سەر كۆشكی كەركووك و دوای گەمارۆدانیان سەرجەمیان كوژران.

شەوی رابردوو بە سوودوەرگرتن لە دۆخی كەشوهەوا كە تەمومژ بوو، لە میحوەرەكانی خازر، مەخموور، باشووری كەركووك و رۆژئاوای موسڵ داعش هێرشێكی بەرفراوانی كرد، بەڵام سەرجەم هێرشەكانیان لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە تێكشكا‌و لەئێستادا چەكدارانی داعش لەزۆربەی ناوچەكان پاشەكشەیان كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.