پێنج شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2023

دوایین ئاماریی 4 مانگ شەڕ لە كۆبانێ راگەیەندرا

لەشەڕی 130 رۆژەی هێرشی داعش بۆ سەر كوبانێ 3800 چەكداری داعش كوژران و لە بەرامبەر 408 شەرڤان و پێشمەرگەیەكیش گیانیان بەخت كردووە، ئەمەش بە سەركەوتنێكی گەورە بۆ كورد دادەنرێت.

لە كۆنگرەیەكی‌ هاوبەشی رۆژنامەوانی لە نێوان یەپەگە و ژووری عەمەلیاتی‌ بوركانی‌ فورات و هێزەكانی‌ پێشمەرگە ساز كرا، لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا ئاماری جەنگی شاری‌ كۆبانێ لەماوەی 4 مانگی‌ رابردوودا خرایەڕو، بەپێی ئامارەكەش، 408 شەڕڤان گیانیان بەخت كردووە و لە هێزەكانی‌ یەكینەكانی‌ پاراستنی‌ گەل و و نزیكەی‌ 3800 چەكداری داعشیش كوژراون، هاوكات یەك پێشمەرگەش گیانی بەخت كردووە.

لەو كۆنگرەیەدا كە بەئامادەبوونی‌ مەحمود بەرخدان فەرماندەی‌ گشتی‌ هێزەكانی‌ یەپەگە و عەقید كاوە میرۆیی وتەبێژی پێشمەرگە لەو شارە دەستیپێكردو ئامارەكانیش ” 408 شەڕڤان گیانیان بەخت كردووە و لە هێزەكانی‌ یەكینەكانی‌ پاراستنی‌ گەل و و نزیكەی‌ 3800 چەكداری داعشیش كوژراون، هاوكات یەك پێشمەرگەش گیانی بەخت كردووە، لەگەڵ 13 شۆڕشگێڕی شاری رەقە”‌‌.

لە كۆنگرەكەدا ئاشكرا كرا” ژمارەی‌ ئۆپەراسیۆنەكان: 220 ئۆپراسیۆن بووە، ئەو ئۆپراسیۆنانەی‌ ئەنجامەكانیان نەزانراوە، 98 دانە بووە.

37 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكرا وتەقیونەتەوە و 19 كردەی‌ خۆكوژی هەبووە لەماوەی‌ 4 مانگی‌ جەنگی كۆبانێدا، هاوكات ژمارەی‌ كوژراوانی‌ داعش زیاترە لە 3710 چەكدار”.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كرا كە‌ 316 تەرمی‌ داعش لەبەردەستی‌ هێزە كوردییەكاندایە و 87 زرێپۆشی داعش تێكشكێنراون.
هاوكات 16 تانك تەقێنراوەتەوە و 8 دۆشكە تێكشكێنراوە، جگە لە شكاندنی‌ 5 هامەر و تەقاندنەوەی‌ 2 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.