چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2024

هەڕەشەی ئیدارەی ئیتلاعات لە بنەماڵەی چالاكێكی خوێندكاریی كورد

چالاكێكی خوێندكاریی كورد كە ماوەی 2 مانگە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستگیر كراوە، لە دۆخێكی نالەباردا دەژیت.

هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست” باس لەوە دەكات، دۆخی جەستەیی “رێبوار كامەرانی پوور” چالاكێ خوێندكاریی كوردی خەڵكی شاری مەریوان، كە ماوەی 2 مانگە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كراوە، زۆر ناجێگیرە و ئیتلاعات هەڕەشە لە بنەماڵەكەی دەكات و پێیانی راگەیاندووە، كە بە هیچ شێوەیەك بۆیان نیە باس لە دۆخی نالەباری رۆڵەكەیان بكەن.

دەوترێ، بنەماڵەی ئەو چالاكە خوێندكارییە پاش تێپەڕ بوونی 2 مانگ لە دەستگیر كردنی رۆڵەكەیان، تەنیا 20 خولەك مەجالی چاوپێكەوتنیان پیچ دراوە و پاش ئەوەیكە لە دۆخی نالەباری رۆڵەكەیان ئاگادار كراونەتەوە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هوشداریان پێ دراوە، كە بە هیچ شێوەیەك بۆیان نیە هەواڵی “رێبوار” بۆ دەرەوەی زیندان بگوازێنەوە و ئەگەر ئەو هەواڵە بڕواتە دەرەوەی زیندان بە قورسترین شێوە رۆڵەكەیان سزا دەدەن.

“رێبوار كامرانی پوور” چالاكێكی خوێندكاریی كورد پاش ئەوەیكە رێكەوتی 19ی مانگی سەرماوەز لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشت كرابوو، دەستگیر و راپێچی گرتووخانە كرا.

پاشان هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵدەكوتنە سەر ماڵەكەی و وێڕای پشكینینی ماڵەكەیان، كۆمەڵێ لە كەلوپەل و كتێبە شەخسیەكانی لەگەڵ خۆیان دەبەن.

“رێبوار كامرانی پوور” خەڵكی شاری مەریوان و بەرپرسی پێشووی ئەنجومەنی ئەدەبی “هاوڕێ هەورام” لە زانكۆی پەیام نووری شاری سنە و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.