چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

ئێران 60 هەزار تۆن نەوتی رادەستی حوسیەكانی یەمەن كرد

سەرچاوە ئەمنی و نیزامییەكانی لە “حەدیدە” ئەوەیان دەرخستۆتە بوو، كە كۆماری ئیسلامی ئێران كەشتییەكی هەڵگری ٦٠ هەزار تۆن نەوتی بۆ گرووپی چەكدارانی حووسییەكانی یەمەن بەڕێكردووە.

تەلەڤیزیونی “الجزیرە”  لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردووەتەوە، كە كەشتییەكی هەڵگری ٦٠ هەزار تۆن نەوتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە نزیك بەندەری حەدیدە لەنگەری گرتووە.

بە پێی ئەو راپۆرتە، پێشتر گرووپی حووسی، بەندەری “حەدیدە”ی خستە ژێر ركێفی خۆی و “محەممەد ئێسحاق” بەرپرسی بەندەری حەدیدەی لابرد و كەسێكی ناسراو بە “جەماڵ عایش”ی كە لە لایەنگرانی خۆی بوو لەوێ داناوە.

هەروەها پێشتریش”عەبد رەبە مەنسوور هادی” سەركۆماری یەمەن، سەبارەت بە دەستێوەدانی ئێران لە كاروباری نێوخۆیی ئەم وڵاتە، هوشداری بە كۆماری ئیسلامی دابوو.

بەپێی ئەو راپۆرتە، بەرپرسانی وڵاتی یەمەن رایانگەیاندووە، كە كۆماری ئیسلامی بەردەوام دەستێوەردان لە كاروباری ئەو وڵاتە دەكات و ئێستاش یارمەتی چەك و چۆڵ و یارمەتی نەوتی و ئابووری بە گرووپی شێعەی شەڕخوازی حوسی دەگەیەنێت.

پێشتریش، بەرپرسێكی یەمەنی رایگەیاندبوو: “پشتیوانیی نیزامیی ئێران بووەتە هۆی جێگربوون و مانەوەی حوسییەكان لە وڵاتی یەمەن و ئەو رێژیمە چەك و تەقەمەنی بۆ ئەو گرووپە چەكدارە شێعە مەزهەبە ناردووە و هەروەها لە رێگای چاوپێكەوتن لەگەڵ رێبەرانی ئەو گرووپە لە دەرەوەی وڵات، پشتیوانیی ماڵیشیان لێدەكات”.

دەبێ بوترێ: لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، كۆماری ئیسلامی ئێران بە هەڵگرتنی هەنگاوگەلێك وەك یارمەتی چەك وچۆڵ، ئابووری، راهێنانی نیزامی ئەندامانی گرووپە میلیشیاكان و هەروەها زیادكردنی باندە سیخورییەكان لە وڵاتانی ناوچەكەدا، بەردەوام رەخنەی لێگیراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.