یه‌ك شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2023

دەستگیر كردنی 41 كەس لە سنووری شاری ماكۆ

فەرماندەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای ورمێ وتی: 37 كەسی بیانی لە كاتی هاتنە نێو خاكی ئێران و 4 كەس كە لە هەوڵی چوونە دەرەوەی لە ئێرانیان هەبووە، لە سنووری شاری ماكۆ دەستگیر كراون.

“شەهرام عەباسی” بە هەواڵنێرییە ناوخۆییەكانی راگەیاندووە: بە ئامانجی بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ هەر دەستدرێژییەكی بۆ سەر خاكی ئێران هێزەكانی جێگیر لە سنووری شاری ماكۆ توانیویانە 37 كەسی بیانی لە كاتی هاتنە نێو خاكی ئێران و 4 بە هۆی چوونە دەرەوەی لە خاكی ئێران دەستگیر كردووە.

پێدەچێ ئەو كەسانە لە ریزی كاسبكاران و كۆڵبەرانی كورد بن و لە لایەن ئەو هێزانەوە بە بۆنەی گواستنەوەی كەلوپەل بە شێوەی نایاسایی لە سەر سنوورەكان دەستگیر كرابێتن.

ناوبراو هەروەها دەشڵێ، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا و لە شاری “سەردەشت” 15 سەر مانگا، 2 هەزار لیتر سووتەمەنی دەیان سەر مەڕ و ماڵاتی كاسبكارانی كورد لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

شایانی باسە، كەمتر رۆژێك هەیە لە سەر سنوورەكانی كوردستان و لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و نیزامیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هێرش نەكرێتە سەر كاسبكاران و كۆڵبەرانی كورد و وێڕای زەوت كردنی كەلوپەلەكانیان نەدرێنە بەر دەستڕێژیی گوللە و بەو بۆنەوە بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی بەرفراوان نەبنەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.