سێ شه‌ممه‌ 5 كانونی یه‌كه‌م 2023

تەقینەوەی مین لە فەككە سەر بە پارێزگای كرماشان 2 قوربانیی لێكەوتەوە

تەقینەوە مین لە ناوچەی‌ گشتیی فەككە سەر بە پارێزگای كرماشان كوژران و برینداربوونی‌ 2 كەسی لێ كەوتەوە.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، سەر لەبەیانی ڕۆژی‌ یەكشەممە دوو كەس لە مەڕدارانی‌ خەڵكی‌ كرماشان، شیمانەی‌ ئەوە دەكرێ كە لە ئێلی “زەنگەنە” بن، كە لە كاتی‌ لەوەڕاندنی‌ مەڕو ماڵات لە ناوچەی‌ چزابە لە پشت پاسگای‌ دویرج بەسەر میندا دەكەون و شوانەكە لە جێدا دەمرێ و كەسێكی‌ دیكە بە توندی‌ بریندار دەبێ.

بەپێی‌ ئەم ڕاپۆرتە، كوژراوەكە ناوی‌ “فەرامەرز ئەسەدی فەر” تەمەن 22 ساڵە و “ئەمین میرشكار”یش تەمەنی‌ 20 ساڵ لەو رووداوەدا بریندار بووە.

جێگای ئاماژەیە، بە هۆی‌ كەمتەرخەمی‌ كاربەدەستانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی هێشتا پارێزگا سنوورنشینەكان لەوانە 4 پارێزگای “ئیلام، كرماشان، سنە و ورمێ” لە رۆژهەڵاتی كوردستان و پارێزگای عەرەب نشینی خوزستان لە ئێران بە تەواوی‌ لە مینی‌ چێندراو پاك نەكراونەتەوەو هەر جارێ تەقینەوەی‌ مین قوربانی‌ دەگرێ یان دەبێتە هۆی‌ كەم ئەندامبوونی‌ خەڵكی‌ ئەم ناوچەیە و بەگشتی پتر لە 6 میلیۆن هێكتار لە خاكی ئێران بە 16 میلیۆن مین چێندراوە و ساڵانە لانیكەم بەو بۆنەوە 300 كەس دەكاتە قوربانیی و كە زۆربەیان منداڵانی ژێر 10 ساڵ تەمەنن.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.