چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

8 میلیۆن منداڵ لە ئێران گیرۆدەی ماددە هۆشبەرەكانن

لە ئێران ١٦ میلیۆن كەس كە ٨ میلیۆن كەسیان منداڵان پێكی دێنن، ماددە هۆشبەرەكان بەكار دێنن.

ئامارە فەرمییەكانی كۆماری ئیسلامی، ئاماری تووشبووان بە مادە هۆشبەرەكانی ٢ میلیۆن كەس بەراورد كردووە.

ناوەندی ناسراو بە “بەرەنگاربوونەوەی دژ بە ماددە هۆشبەرەكان” لە نوێترین ئامارەكانی خۆیدا رایگەیاندووە كە لە ئێران یەك میلیۆن و ٣٢٥ هەزار كەس وەك رابوواردن ماددە هۆشبەرەكان بەكار دەهێنن كە نێونجی تەمەنی ئەوان ٢١ ساڵە.

ئاماری یەك میلیۆن و ٣٥٠ هەزار كەس تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەكان كە لەلایەن ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە ماددە سڕكەرەكان بڵاو بووەتەوە لە حاڵیكدایە كە پێشتر، فەرماندەی هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئێران، لە ئامارێكی دیكەدا، رێژەی تووشبوانی ٢ میلیۆن كەس راگەیاندووە.

بە پشت بەستن بە ئامارەكان، رێژەی ژنانی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەكان لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا ٤ بەرانبەر زیادی كردووە و ئێستا زیاتر لە 9% ی ژنان بە ماددە هۆشبەرەكان تووش بوون.

بەپێی ئەو راپۆرتە، ئێستا لە سەدا ٦٢ی ژنانی تووشبوو ژیانی هاوبەشیان پێك هێناوە.

بەرپرسی “ئەنجومەنی زانستی مەدەدكارانی كۆمەڵناسانی ئێرانی”، ئاماری رێژیمی سەبارەت بە تووشبوان بە ماددە هۆشبەرەكانی ناراست وەسف كرد و لەسەر ئەو باوەڕەدایە كە ئێستا ٤ میلیۆن كەس لە ئێران تووشی ماددە هۆشبەرەكانن.

رێژەی لاوانی تووش بوو بە ماددە هۆشبەرە سەنعەتییەكان لە ئێران و گیان لەدەستدان بە هۆی بەكارهێنانی ئەم ماددە هۆشبەرەانە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا بە توندی رووی لە زۆر بوون كردووە.

ئامارەكانی رێكخراوی پزشكیی یاسایی باس لەوە دەكەن كە رۆژانە لانیكەم ١١ كەسی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەكان گیانیان لەدەست دەدەن.

لە ماوەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، دوو هەزار و ٩٥٧ كەس بەهۆی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لە وڵاتی ئێران گیانیان لە دەست داوە كە لە ئەم ئامارەدا ٢ هەزار و ٧٢٧ كەس پیاوان و ٢٣٠ كەسیان ژنان پێكیان هێناوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.