سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

توندكردنەوەی كەشی ئەمنیەتی و هێرش بۆ سەر خەڵكی شاری سنە

پاش سەركەوتنی خەڵكی شاری كۆبانێ و شكستهێنان بە چەكدارەكانی داعش، لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەوبۆنەوە خۆشحاڵییان دەربڕیوە و سەمایان كردووە، كە ئەو شادی دەربڕینەی خەڵك لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئینتزامیەكانەوە هێرشیان كراوەتە سەر.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، كاتژمێر 5ی ئێوارەی رۆژی رابردوو تا كاتژمێر 8ی شەو لە “مەیدانی گاز”ی شاری سنە كە بڕیاربوو خەڵكی شارەكە و بەتایبەت لاوان بە مەبەستی شایی و سەما بۆ سەركەوتنی خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ بەسەر چەكدارانی داعش لەو شوێنە كۆببنەوە، هەنگاو بە هەنگاو پۆلیس و هێزی نیزامی جێگیر كرابوون.

دەوترێ لەو ماوەیەدا رێگە بە كۆبوونەوەی هاوڵاتییان و راگرتنی ئۆتۆمبیل گیراوە و دواتر ئەو هێزانەش وردە وردە شوێنەكەیان بەجێهێشتووە و تەنیا ژمارەیەكی كەمیان لەوێ ماوەتەوە.

پاش رۆیشتنی ئەو هێزانە، نزیكەی كاتژمێر 10 و 30 خولەكی شەو كە هەمیسان هاوڵاتییانی شاری سنە روویان لەو مەیدانە كردووەتەوە و قەرەباڵغ بووە و دۆخەكە لە حاڵی ئەوەدا بووە كە لە كۆنتڕۆڵی هێزەكاندا دەربچێ، رێگای گەیشتن بە مەیدانی “شورا” و مەیدانی “كوهنەوەرد” داخراوە.

شایەتحاڵێك بە “زاگرۆس پۆست”ی راگەیاندووە، كە هاوڵاتییان بە ناچار و بەهۆی گوشاری هێزە حكومەتییەكانەوە روویان لە پاركی “كودەك” (منداڵ) كردووە و رێژەیان زیاتر لە 2 هەزار ئۆتۆمبیل راگەیەندراوە.

هەواڵەكە باس لەوە دەكات، كاتژمێر 11 و 30 خولەكی شەو مەیدانی “ئێقبال” بە تەواوەتی قەرەباڵغ بووە و هەر ئۆتۆمبیلێك كە گڵۆپەكانی هەڵ كرابێت و بۆقی لێ دابێت، لە لایەن ئەو هێزانەوە هێرش كراوەتە سەری و ئاوێنەكانیان شكێندراوە.

لە ئاكامدا، رێگای گەیشتن بە مەیدانی ئێقباڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانەوە داخراوە و كاتژمێر 12ی شەو وردە وردە ئەو شوێنە چۆڵ كراوەو هاوكات رێگە بە وێنەهەڵگرتنی هاوڵاتییان لە دۆخە ئەمنیەتیەكە نەدراوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، پاش هێرشی چەكدارەكانی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش) بۆ سەر شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان، شەپۆلێكی بەرینی ناڕەزایی دەربڕین و پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانێ لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەستی پێ كرد و لە ئاكامیشدا بە دەیان چالاكی مەدەنی لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بانگهێشت و دەستگیر كران و تا ئێستاش چارەنووسی ژمارەیەكیان نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.