سێ شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / وتار / ناهێڵم مه‌لا کرێکار بگه‌ڕێته‌وه‌ کوردستان / مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی

ناهێڵم مه‌لا کرێکار بگه‌ڕێته‌وه‌ کوردستان / مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی

ئازادکردنی مه‌لا کرێکار و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان مشتومڕێکی به‌دوای خۆیدا هێناو له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ڕۆژنامه‌کان و که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (TV2) له‌ نه‌رویج چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کردوم، به‌ پێویستی ده‌زانم له‌م ڕونکردنه‌وه‌ کورته‌دا هه‌ندێک زانیاری بخه‌مه‌ڕوو:

١- سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا کرێکار بۆ کوردستان یان عێراق، تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ ده‌وڵه‌تی نه‌رویج هیچ بڕیارێکی له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌، بۆیه‌ هه‌رچیه‌ک بگوترێت، چ له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ری مه‌لاکرێکار و چ ڕاگه‌یاندنه‌کان که‌سایه‌تیه‌ ئاینیه‌کانی تری کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بێت، بنه‌مایه‌کی ڕاستی تێدا نییه‌، هه‌رکاتێک بارودۆخێکی له‌م چه‌شنه‌ بێته‌پێش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌رویجه‌وه‌ منی لێ ئاگادار ده‌کرێته‌وه‌و بۆ پێشهاته‌کان پرسوڕام وه‌رده‌گیرێت.

٢- بۆچوونم وایه‌: به‌ڵێ مه‌لا کرێکار مایه‌ی ترس و نیگه‌رانی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ به‌ڵام ده‌رکردنی ئه‌و کارێکی هه‌ڵه‌یه‌ چونکه‌ کۆنتڕۆڵکردنی له‌ده‌ست ده‌چێت، وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ ده‌سه‌ڵاتی نه‌رویج به‌ دونیا بڵێت (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌لا کرێکار مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر ئازادیه‌کانی مرۆڤ ئێمه‌ش ده‌ریده‌که‌ین)! ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت بۆ پاراستنی ئازادی و ژیانی ئاسایی کۆمه‌ڵگای نه‌رویجی ئه‌و ده‌رده‌که‌ن به‌ڵام خه‌م و به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵگاکانی تری جیهانیان نییه‌و ۆاراستنی ژیانی ئه‌وان به‌لایانه‌وه‌ مه‌به‌ست نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ نییه‌ که‌به‌و شێوه‌یه‌ جیهان ته‌ماشای نه‌رویج وه‌ک وێنه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی وڵاتێکی دیموکراتی مرۆڤ دۆست بکات. (هه‌مان ئه‌م بۆچوونه‌م له‌ 24.1.2015 بۆ که‌ناڵێ ته‌له‌فزیۆنی TV2ی نه‌رویجی ڕاگه‌یاند). ئێستاش هه‌مان هه‌ڵوێستم هه‌یه‌و هه‌تا به‌دیلی ئه‌م چه‌مکه‌م له‌لا گه‌ڵاڵه‌ نه‌بێت ناهێڵم مه‌لا کرێکار له‌ نه‌رویج بچێته‌ ده‌ره‌وه‌.

٣- به‌و پێیه‌ی له‌نزیکه‌وه‌ ئاگاداری دۆسیه‌که‌م به‌هیچ جۆرێک و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک و تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و هیچ پارتێکی ده‌سه‌ڵاتداری عێراقیه‌وه‌ قسه‌وباسی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا کرێکار بۆ کوردستان یان عێراق نه‌کراوه‌، ناشتوانن ئه‌م کاره‌ بکه‌ن چونکه‌ ئه‌م دۆسیه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پارت و ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته‌وه‌ نییه‌ به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به‌ مافی هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌و چه‌ندین دۆسیه‌ بۆ سکاڵای ئه‌و هاوڵاتیانه‌ تۆمار کراوه‌ که‌ مه‌لا کرێکار به‌شدار بووه‌ له‌ڕشتنی خوێنیاندا. له‌هه‌ر حاڵه‌تێکدا بگه‌ڕێته‌وه‌ بێ هیچ دوودڵیه‌ک ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێت و ڕه‌وانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوبه‌ڕوی دادگاکان ده‌کرێته‌وه‌. به‌ده‌ر له‌مه‌ هه‌رچی ده‌گوترێت و ده‌گوزه‌رێت گوته‌ی تاکه‌ که‌سی و زمان بادان و مزایه‌ده‌ی سیاسین و بنه‌مایه‌کی ڕاستیان تێدا نییه‌.

٤- گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا کرێکار بۆ کوردستان به‌و شێوه‌یه‌ی باسی ده‌که‌ن وه‌همه‌.! ئامۆژگاری ده‌که‌م خۆی له‌گه‌ڵ ژیانه‌ نوێیه‌که‌ی بسازێنێت، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت گیانی هه‌ڕه‌شه‌و بیری تونده‌ڕوی و کرده‌ خوێناویه‌کانی ئه‌و کاتانه‌ بهێنێته‌وه‌ پێش چاوی خۆی که‌ چۆن داعشه‌ کۆنه‌کانی عه‌ره‌ب و وڵاته‌ جیاجیاکانی هێنایه‌ کوردستانه‌وه‌و ڕووداوی خوێناوی له‌مێژوودا تۆمارکرد. ده‌بێت دان به‌تاوانه‌کانیدا بنێ و داوای لێخۆشبوون له‌ خانه‌واده‌ به‌جێماوه‌کانی پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌کان بکات و ملکه‌چی یاسا بێت. ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌موو حزبه‌کانیش پشتگیری گه‌ڕانه‌وه‌ی بکه‌ن (ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه‌) ئه‌وه‌ من ڕازی نابم.

بابەتی هاوپۆل

مدخلی بر پژواک فرشگرد در سازمان ملل / آناهیتا اردوان

دونالد ترامپ، نمایندۀ امپریالیسم آمریکا، دشمن طبقه کارگر ایران و جهان در راستای یکجانبه گری …