پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

لەنەبوونی پێداویستی لە قوتابخانەكانی سەڵماس تا نیگەرانی سەبارەت بە كچانی شیناوێ

دۆخی قوتابخانەكانی شاری سەڵماس زۆر نالەبارە و پێویستی بە نەوژەنكردنەوە و تەرخان كردنی كەلوپەلی گونجاو هەیە.

بە پێی وتەی “مەسعود حاجی عەلیلو” فەرمانداری شاری سەڵماس، دۆخی كەشی پەروەردە لە سەڵماس جێگای رەزامەندیی نیە و بە هۆی ئەوەیكە ئەو شارە لە سەر سنووردایە رێگا و بانێكی باشی نیە، دەبێ سەنجێكی دایبەتی پێ بدرێت.

ناوبراو هەروەها جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە دەبێ زۆربەی ناوچە سنووریەكان كە لە دۆخێكی وەهادان قوتایبخانەكانیان نەوژەن بكرێتەوە و هەروەها باسی لەوە كردووە، كە قوتایبخانەی دێهاتەكانی سەڵماس زۆر بچووكن و لە كەمترین پێداویستیش بێبەرین.

دەبێ بوترێ، ناوچە سنوورییەكانی كوردستان لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە هەمیشە بە چاوی ئەمنیەتیەوە سەیر دەكرێت و بەردەوام لە كەمترین خزمەتگوزاریی و هەبوونی پێداویستی گونجاو بەتایبەت رێگاوبان و قوتابخانە بێبەریین.

لە لایەكی ترەوە هەواڵەكان باس لە نیگەرانی بنەماڵە و هەروەها چالاكانی مەدەنی سەبارەت بە، نیگەرانی بنەماڵەی كچانی قوربانیی سووتانی پۆلی خوێندن لە ئاوایی شیناوێ سەر بە شاری پیرانشار، 8 خوێندكارە سووتاوەكەی ساڵی 83ی هەتاویی پارێزگای فارس كە 49% لە گیانیان سووتابوو، كچانی قوتابخانەی شەوانەڕۆژیی سیستان و بەلوچستان لە ساڵی 89 و قوتابیانی نێو قوتابخانەی شاری چابەهار لە ساڵی 90ی هەتاویی دەكات كە تووشی سووتان بوون.

شایانی باسە، لە ماوەی 4 رۆژی رابردووشدا لانیكەم 71 قوتابی لەوانە 12 قوتابی لە شاری بیجاڕ و 59 قوتابی لە شاری كرمان بە هۆی بڵاوبوونەوەی گازی دیۆكسیدی كەربۆن ژەهراوی بوون و پاش رەوانە كردنیان بۆ نەخۆشخانە باری تەندروستییان جێگیر بووەوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە زۆربەی هەرە زۆری قوتابخانەكانی ئێران و بەتایبەت ناوچە هەژار نشینەكان بە هۆی ناستانداربوونی زۆپای قوتابخانەكانەوە تووشی كارەسات و رووداوی دڵتەزێن دەبنەوە و ئیدارەی پەروەردەی كۆماری ئیسلامیش زۆر بە كەمتەرخەمیەوە لەم بارەتە دەڕوانێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.