چوار شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / كولتوور / وه‌زاره‌تی ژینگه له باشووری کوردستان داده‌مه‌زرێت

وه‌زاره‌تی ژینگه له باشووری کوردستان داده‌مه‌زرێت

دوێنێ سێشه‌مه له کتێبخانه‌ی گشتیی شاری سلێمانی، تۆڕی هاوڕێیانی ژینگه پرێس کۆنفرانسێکی بۆ کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندام پارلمان‌و چالاکی ژینگه‌یی به‌ڕێوه‌بردو تێیدا باس له گرنگیی دامه‌زران وه‌زاره‌تی ژینگه کرا له هه‌رێمی کوردستان.

پرێس کۆنفراسه‌که کاتژمێر 10:11 سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ له هۆڵی محه‌مه‌د مه‌لاکه‌ریم به پێشکه‌شکاریی ژینۆ خالد ڕێکخه‌ری تۆڕه‌که به‌ڕێوه‌چوو.

هه‌واڵنێری زاگرۆس پۆست له سلێمانییه‌وه ڕایگه‌یاند: ژینۆ خالد له پرێس کنفرانسه‌که‌دا باسی له سه‌ردانی تۆڕه‌که‌یان بۆ پارلمانی کوردستان کردووه‌و له سه‌ردانه‌که‌دا باسیان له‌وه کردووه ژینگه بابه‌تێکی هه‌ره‌گرنگه‌و پێویسته وه‌ک بابه‌ته گرنگه‌کانی تر له پارلمان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بوونی ببێت.

تۆڕی هاوڕێیانی ژینگه له بواری هۆشیاریی ژینگه‌پارێزیی له ناو کۆمه‌ڵگاو حکومه‌ت کار ده‌کات‌و بنکه‌ی سه‌ره‌کیی له شاری سلێمانیه‌و پێکهاتووه له زیاتر له 20 ڕێکخراوی ژینگه‌پارێزو له زۆربه‌ی شارو شارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان چالاکه.

بابەتی هاوپۆل

سنە.. رێگریی لە بەڕێوەچوونی كۆنسێرتی یەڵدا عەباسی دەكرێت

بڕیاربوو كچە هونەرمەندی كورد كە لەكوردانی پارێزگای خوراسان لە شاری سنە كۆنسێرتێك ساز بكات كە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.