چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

لە سنە بە بۆنەی ئازادیی كۆبانێ شادی و سەما دەكرێ

پاش كۆتایی هاتنی پڕۆسەی ئازادكردنی شاری كۆبانێ لە لایەن یەكینەكانی پاراستنی گەل و هێزەكانی پێشمەرگەوە، بڕیارە لە شاری سنە بەو بۆنەوە شادی و سەما بكرێ.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتووە، بڕیارە سبەینێ كاتژمێر 11ی بەرەبەیانی لە مەیدانی گاز و پاركی منداڵانی شاری سنە، بە بۆنەی ئازادكرانی شاری كۆبانێ رێوڕەسمی شایی و خۆشی بەڕێوە بچێت و هەموو ئۆتۆمبیلەكان گڵۆپەكانیان هەڵبەكەن.

هەواڵەكە باس لەوە دەكات، بڕیارە لەو كۆبوونەوەیەدا كە بە بۆنەی ئازادكرانی شاری كۆبانێیەوە بەڕێوە دەچێ  دروشمگەلێكی وەكوو “بژی كۆبانێ و بژی كورد، هەروەها كۆبانێ كۆبانێ تۆ سنەی قارەمانی” بوترێتەوە.

شایانی باسە، نزیكەی دوو مانگ پێش ئێستا و پاش هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر كۆبانێ لە هەموو جیهان و بەتایبەت لە كوردستانی رۆژهەڵات كۆبوونەوەگەلێكی بەرین بە مەبەستی پشتیوانی دەربڕین لە خەڵكی كۆبانێ بەڕێوەچوو و لە ئاكامدا لە هەموو شارەكان و لەوانە شاری سنە ژمارەیەكی زۆر لە چالاكانی پیشەیی و مەدەنی بە بۆنەی رێكخستن و بەشداریی كردن لەو كۆبوونەوانە دەستگیر و حوكمی زیندانیان بەسەردا سەپا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.