چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

مانگرتن و ناڕەزایی دەربڕینی مامۆستایانی مەریوان بەردەوامە

مامۆستایانی شاری مەریوان بۆ جارێكی دیكە دەستیان دایە مانگرتن و كۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، ئەمڕۆ دووشەممە 7ی مانگی رێبەندان بۆ جاری چەندم لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوو مامۆستایانی شاری مەریوان دەستیان دایە مانگرتن و ناڕەزایی دەربڕین و لە بەردەم ئیدارەی پەروەردەی ئەو شارە و پێداگرییان لەسەر دەستڕاگەیشتن بە خواست و داواكارییەكانیان بوون.

بە پێی وتەی یەكێك لەو مامۆستایانە، كۆبوونەوەكە بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایانی ژن و پیاو بەڕێوە چووە و سەرەكیترین خواستی مامۆستایان پێدانی حەقدەستی بەرابەر بە مامۆستایانی ژن و پیاو بووە و هەر لەو كۆبوونەوەشدا بەرامبەر بە كەمتەرخەمی و گوێ نەدان بە داواكارییەكانی مامۆستایان لە لایەن ئیدارەی پەروەردەوە ناڕەزاییان دەربڕیوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی رابردووش لە زۆربەی هەرەزۆری مامۆستایان لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بە نیشانەی ناڕەزایی بە سیستمی پەروەردە و راهێنانی كۆماری ئیسلامی و نەدانی حەقدەست و خزمەتگوزاریی گونجاو بە مامۆستایان، كۆبوونەوەگەلێكیان بەڕێوە برد و لە چوون بۆ سەر پۆلەكانی خوێندن خۆیان بوارد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.