پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

پێویستیی خێرای زیندانیەكی سیاسی كورد بە چارەسەر لە دەرەوەی‌ زیندان

 كاربەدەستانی‌ قەزایی لە ناردنی‌ ئەفشین سۆهرابزادە زیندانیی سیاسیی كورد بۆ نەخۆشخانە خۆ دەبوێرن.

 بەپێی‌ ڕاپۆرتی‌ كەمپەینی‌ بەرگری‌ لە زیندانیانی‌ سیاسی‌ و مەدەنی‌، ئەفشین سۆهرابزادە زیندانی سیاسیی كورد لە زیندانی‌ شاری‌ میناب، پێویستیی خێرای بە چارەسەری پزیشكی هەیە. ناوبراو تووشی نەخۆشی شێرپەنجە هاتووەو كاربەدەستانی‌ قەزایی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران لە ناردنی‌ ئەم زیندانییە بۆ نەخۆشخانە خۆ دەبوێرن.

لە نامەیەكی‌ نهێنیدا لە بارەی‌ ئەفشین سۆهرابزادە، زیندانیی‌ سیاسیی‌ تووش بوو بە شێرپەنجە لە زیندانی‌ مینابدا هاتووە كە، ” لە ڕێكەوتی‌ 18ی‌ خاكەلێوەی‌ 1389، بەپێی‌ لێكدانەوەی‌ پزیشكی‌ پسپۆڕ و پشتڕاست كردنەوەی‌ پزیشكی‌ بڕواپێكراوی‌ دادگوستەری‌، ئەم زیندانییە تووشی‌ نەخۆشیی‌ دەزگای‌ هەرەس و چڵكی‌ زۆری‌ نێوزگی‌ بووە كە تا ئێستا چەندین جار بە هۆی‌ ئەم نەخۆشییەوە تووشی‌ دابەزینی‌ تەوژمی‌ خوێن بووە و بە شێوەی‌ ئۆرژانسیی‌ بۆ ناوەندە دەرمانییەكانی‌ دەرەوەی‌ زیندان لە میناب و بەندەرعەبباس گواستراوەتەوە و لە مردن ڕزگار كراوە.”

بەم كە لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، ئەم زیندانییە سیاسییە كوردە كە تەمەنی‌ 23 ساڵە، بەهۆی‌ تووش بوون بە نەخۆشیی‌ شێرپەنجەی‌ ڕیخۆڵە و خوێنبەربوونی‌ لە ڕادەبەدەری‌ نێوزگی‌، لە بارودۆخێكی‌ زۆر خراپی‌ جەستەیی‌ دایە. پزیشكی‌ بڕواپێكراوی‌ كۆمیسیۆنی‌ پزیشكیی‌ زیندانەكانی‌ پارێزگای‌ هورموزگان، پاش پشكنینی‌ ئەفشین، نامەیەكی‌ نهێنی‌ بۆ دادستانی‌ دادسەرای‌ گشتی‌ و ئینقلاب و كاربەدەستانی‌ زیندانی‌ میناب نووسیوە و بارودۆخی‌ ئەم زیندانییەی‌ بە قەیراناوی‌ ڕاگەیاندووە.

سوهرابزادە لە ئاكامدا لە لایەن لقی دووی دادگای كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بە تۆمەتی موحاربە (دژایەتی لەگەڵ خودا) لە رێگای ئەندامیەت لە “كۆمەڵە” بە 25 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی میناب حوكم درابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.