سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

دادگایی كردنی مامۆستایەك لە شاری سەقز

ئیدارەی ئەماكینی هێزی ئینتزامیی شاری سەقز، یەكێك لە مامۆستایانی مانگرتووی ئەو شارەی بانگهێشتی دادگا كرد.

بەپێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، یەكێك لە چالاكانی پیشەیی شاری سەقز بەناوی “سلێمان عەبدی” لەلایەن ئیدارەی ئەماكینەوە رادەستی دادگەی ئەو شارەوە كرا.

ئەو مامۆستا كوردە، كە رۆژی شەممە بانگهێشتی دادگا كرابوو، تۆمەتی “تێكدانی بیروڕای گشتی” دراوەتە پاڵ و دەوترێ سلێمان عەبدی، ناوبراو ئەو تۆمەتەی رەت كردۆتەوەو سەرئەنجام بە دانانی بارمتەی ٢٠ میلوێن تمەنی ئازاد كراوە.

سلێمان عەبدی، مامۆستای قوتابخانە و چالاكی پیشەیی شاری سەقزە كە یەكەم كۆبوونەوەی دادگاییەكەی رۆژی پێنجشەممە 2ی مانگی رێبەندان بەڕێوە چوو.

سلێمانی عەبدی رۆژی یەكشەممەی هەفتەی رابردوویش بانگهێشتی دادگا كرابوو و پاش 6 كاتژمێر لێپرسینەوە دۆسیەكەی رادەستی لقی 5ی دادگای سەقز كرابوو.

ئەو مامۆستا كوردە، یەكێك لە بەرێوەبەرانی مانگرتنی مامۆستایانی شاری سەقز لە كۆتایی مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا بوو، كە سلێمان عەبدی دژایەتیی لەگەڵ مانەوەی ١٠ ساڵەی بەرپرسی ئیدارەی پەروەردەی شاری سەقز لەو پۆستەیدا دەربڕیوە.

ناوبراو رۆژانی رابرودووش هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەكی دیكە لە هاوكارانی لە شارە جیاجیاكانی كوردستان و باقی ناوچەكانی دیكەی ئێران بە مەبەستی وەڵامدانەوە بە خواست و داواكارییەكانیان و پێڕاگەیشتن بە دۆخی مامۆستایان، دەستیان دایە مانگرتن لە چوون بۆ سەر پۆلەكانی خوێندن خۆیان بوارد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.