سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

كۆبوونەوەی كرێكارانی نانەواییەكانی شاری سنە لە بەردەم فەرمانداریی

نزیكەی 150 كرێكاریی نانەواییەكانی شاری سنە دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە 4ی مانگی رێبەندان لە بەردەم فەرمانداریی ئەو شار كۆبوونەوە. ئەو كرێكارانە بەرامبەر بە راكت مانەوەی حەقدەستەكانیان لە ساڵی 91ی هەتاویی ناڕازیین.

بە پێی راپۆرتی ئیلنا، كاربەدەستانی فەرمانداریی سنە چەند خولەك پێش لە كۆبوونەوەكە كرێكارانیان بە مەبەستی وتووێژ بانگهێشتی بینای فەرمانداریی دەكرد و بەو بۆنەوە نوێنەری خاوەنكاران و نوێنەرانی كرێكاران سەبارەت بە رێژەی بەرزبوونەوەی حەقدەستی كرێكارانی نانەواییەكان لە شاری سنە وتووێژیان كرد.

كۆبوونەوەكەی دوێنێی كرێكاران پاش ئەوە هاتە ئاراوە، كە وتووێژی نوێنەرانی كرێكاران و خاوەنكاران لە چەند هەفتەی رابردو سەبارەت بە ئاستی حەقدەستەكانیان بێ ئاكام مابووەوە.

كرێ:اران پێشتر رایانگەیاندبوو، نوێنەرانی خاوەنكاران لەگەڵ بەرزبوونەوەی حەقدەستەكان تەنانەت بۆ ئاستێكی كەمیش رەزامەندی دەرنابڕن.

جێگای باسە، دەوڵەت لە سەرەتای مانگی سەرماوەزەوە نرخی نانی بە ئاستی 30% گرانتر كردووە، بەڵام حەقدەستی كرێكارانی نانەواییەكان لە شاری سنە ماوەی 2 ساڵە هەر وەكوو خۆیەتی و زیادی نەكردووە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە دەوڵەت یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەانی بەرزبوونەوەی نرخی نانی گێڕاوەتەوە بۆ بەرزبوونەوەی حەقدەستی كرێكاران لە نانەواییەكاندا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.