سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

دۆزینەوە و دەستبەسەراگرتنی ئاسەواریی مێژوویی لە شاری دیواندەرە

چەندین ئاسەواریی مێژوویی تایبەت بە هەزار ساڵ پێش لە زایین لە شاری دیواندەرە دەستی بەسەردا گیرا.

“قودرەت سوزەنی” فەرماندەی هێزە ئینتزامیەكانی شاری دیواندەرە وێڕای راگەیاندنی ئەو هەواڵە دەڵێ: پاش گەڕین و پشكنینی هێزە ئەمنیەتیەكان، كەسێك بە تاوانی كڕین و فرۆشتنی كەلوپەلی كۆن و مێژوویی دەستگیر كرا و چەند كەلوپەلی وەكوو “پەیكەر، 6 لیرە، دەستبەندێك و دانێ گوڵی سەر”ی پێ بوو كە دەستی بەسەردا گیراوە.

ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ: لیرەكان و پەیكەرەكان، هەموویان ساختە بوون و تەنیا گوڵی سەر و دەستبەنەكە بایەخی مێژووییان بووە و تایبەت بە هەزارەی پێش زایین بوون.

لەم ساڵانەی دواییدا بە هۆی لاوازبوونی بواری ئابووری و بژیوی خەڵكی كوردستان، زۆرێك لە لاوان بە كەرەستەی دۆزینەوەی ئاسن و ئاسەوارە مێژووییەكان بەر روو دەكەنە كێو و دەشت و ژیاكانی كوردستان و تا بە دۆزینەوەی ئەو ئاسەوارە بەنرخانە بگەنە سروەت و سامانێكی زۆر.

لە هەمان كاتدا باندگەلێكی زۆری سەر بە دام و دەزگا و كەسایەتیەكانی كۆماری ئیسلامی و بەتایبەت سپای پاسداران و كوڕەكەی هاشمی رەفسەنجانی تا ئێستا بە ئاستێكی لە رادەبەدەر ئاسەوار و كەلوپەلی بەنرخی و مێژووییان لە كوردستان بردووە و هیچ لایەنێكی حكومەتییش لەو جۆرە كەسانە ناپرسێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.