چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

مەلا كرێكار لە زیندانی نۆروێژ ئازاد كرا

مەلا كرێكار ئەمیری پێشووی “ئەنسارولئیسلام “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 5ی مانگی رێبەندان لە زیندان ئازادكرا.

نەجمەدین فەرەج كە ناسراوە بە (مەلا كرێكار) 27ی مانگی رەشەممەی ساڵی 1390ی هەتاویی دادگای‌ بەرایی‌ ئۆسلۆ حوكمی‌ 6 ساڵی‌ زیندانی‌ بەسەردا سەپاند، دواتر دادگای‌ پێداچوونەوەی‌ نۆروێژ ئەو حوكمەی‌ بۆ دوو ساڵ ‌و 10 مانگ كەمكردەوە.

مەلا كرێكار ئەمیری ئەنسارولئیسلام بوو، كە 14 ساڵ پێش ئێستا بەهۆی لێكترازانی بزووتنەوەی یەكبوونەوە دروستبوو و لە ‌ناوچەی‌ هەورامان بەتایبەتی لە بیارە باڵادەستبوون.

پێگەی دووربین، كە بە نزیك لە مەلا كرێكار دەناسرێت رایگەیاندووە، ناوبراو هەر ئەمڕۆ لە گرتووخانەی كۆنگسڤینگەرەوە بەرەو شاری ئۆسلۆ بەڕێدەكرێ..

ماوەیەك پێش ئێستا سەبارەت بە ئازادكردنی مەلاكرێكار، چاودێرێكی سیاسی لەباشوری كوردستان بە “زاگرۆس پۆست”ی راگەیاند “مەلا كرێكار سەركردەی گروپێكی تیرۆریستی بووە‌و چەندین تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە. هاتنەوە مەلا كرێكار خیانەتە بەخوێنی هەموو ئەو پێشمەرگانەی یەكێتی كە لە گوندی خێڵی حەمە نامرۆڤانە قەسابی كران”.

مەلا كرێكار ناوی تەواوی نەجمەدین فەرەج ئەحمەدە‌و ساڵانێكی زۆر لە مزگەوتەكانی سلێمانی بە وتارەكانی هانی گەنجانی كوردی دەدات بۆ كاری توندڕەوانە.

مەلا كرێكار سەركردەی گروپی تیرۆریستی ئەنسار ئیسلامە كە ئەم گروپە كۆتاییەكانی مانگی خەرمانانی 1379ی هەتاویی هێرشیان كردە سەر گوند “خێڵی حەمە” لەنزیك هەڵەبجە‌و لەگوندەدا 42 پێشمەرگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان كوشت‌و تەرمی ژمارەیەك لەو پێشمەرگانەیان شێواند ئەویش بە سەربڕین‌و دەرهێنانی چاو‌و برینی لوت‌و گوێچەكانیان.

سەرەڕای ئەو مەلا كرێكار لەو ساڵانەی لە زیندانی نۆروێژدا بووە بەردەوام فەتوای توندڕەوانەی دژی كورد‌و بەرپرسان‌و نوسەر‌و روناكبیرانی كورد داوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.