چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

لە 4 رۆژدا لانیكەم 12 كەس لە ئێران ئێعدام كراون

لە ماوەی تێپەڕبوونی 4 رۆژ لە مانگی رێبەندان 12 كەس لە لایەن دام و دەزگا قەزایی و ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام كراون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 4ی مانگی رێبەندان 7 كەس بە تاوانی بازرگانی كردن بە مادەهۆشبەرەكانەوە لە زیندانی میناب لەسێدارە دران.

2 كەس لەو ئێعدام كراوانە “حسێن حەیدەریزادە” لە ئاوایی گروك و “خەسرەو رۆستەمی” لە ئاوایی می شی بووە، كە بە تاوانی بازرگانی كردن بە 2 كیلۆ مادەی هۆشبەرە ئێعدام كروان.

هاوكات لەگەڵ ئەو ئێعدامانە، 5 زیندانی دیكە بە تاوانی بازرگانی بە مادەی هۆشبەر لە زیندانی شەهاب لە كرمان گواسترانەوە بۆ بەندی تاكەكەسی و بڕیارە بەرەبەیانی سبەینێ لەسێدارە بدرێن.

ناوی ئەو 5 كەسە بریتیە لە: 1_ مێهدی رەئیسی 2_ مەنسور بێهروزی 3_ محەمەد شەهریاری 4_ ئیبراهیم ئیبراهیمی 5_ رەحمەت موختاری.
هەروەها بەرەبەیانی چوارشەممە یەكی مانگی رێبەندان 3 كەس بە ناوەكانی “حامد” كوڕی رەحیم، “سیاوەش” كوڕی پەناهعەلی و “عەلی” كوڕی ئیبراهیم بە تاوانی دەستدرێژیی سێكسی لە پێش چاوی خەڵك و لە لایەن دام و دەزگا قەزایی و ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە لەسێدارە دران.

لە هەمان رۆژدا 2 زیندانی كورد بە ناوەكانی “نورەدین سەعیدی” 35 ساڵ تەمەن و كوڕی ئیبراهیم لە زیندانی ورمێ بە تاوانی بازگرانی بە مادەی هۆشبەرە و “سلێمان ئەحمەد نژاد” كوڕی حسێن بە هەمان تۆمەت لە زیندانی ناوەندیی ئیسفەهان لە سێدارە دران.

شایانی باسە: لە ماوەی یەك مانگی رابردوو (بەفرانبار)یش لانیكەم 70 كەس و لەوانە 15 هاوڵاتیی كورد لە زیندانەكانی كۆمار ئیسلامی و لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەكانەوە ئێعدام كران و كارناسانی كێشە كۆمەڵایەتیەكان و چالاكانی بواری مافی مرۆڤ لە سەر ئەو بڕوایەدان، كە ئەو ئێعدامانە بە مەبەستی چاوترسێن كردنی خەڵك لە لایەن حكومەتەوە بەڕێوە دەچێت و هەروەها پێداگری دەكەن، كە ئێعدامەكان نەیتوانیەوە لە پانتایی تاوان و جینایەت لە كۆمەڵگای ئێران كەم بكاتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.