چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئێشپیگێل: ئێران تا ئێستا 15 میلیارد دۆلاری لە شەڕی سووریەدا خەرج كردووە

 چالاكی و بەشداریی نیزامیی ئێران لە شەڕی نێوخۆیی سووریە‌و عێراقدا لایەنی جۆربەجۆری بەخۆوە گرتووە و بەپێی لێكدانەوەی كارناسان، لە ساڵی 2011 تا ئێستا ئیران لە نێوان 9 تا 15 میلیارد دۆلاری تەنیا لە سووریەدا خەرج كردووە.

ماڵپەڕی ئاڵمانیی ئێشپیگێل ئانلاین لە ڕاپۆرتێكدا تاوتوێی لایەنەكانی بەشداریی نیزامیی ئێران لە ولاتانی ناوچەو خەرج و تێچووەكانی ئەو بەشدارییەی كردووە، بە تایبەت ئەو پارەی كە لە وڵاتانی سووریە و عێراقدا بۆ ئەم مەبەستەی خەرج كردووە.

ئێشپیگێل لە ڕاپۆرتەكەدا ڕایگەیاندووە، كە ئێران بێ پسانەوە یارمەتییە نیزامی‌و ماڵییە بەربڵاوەكانی خۆی بۆ هاوپەیمانانی لە دوو وڵاتی سوریە و عێراق ناردووە.

بەپێی دانپێدانانی كاربەدەستانی ڕەسمی ئێران، تەنیا یارمەتییەكانی ئەم وڵاتە بۆ سووریە لە ساڵی 2011 تاكوو ئێستا نزیكەی 9 میلیارد دۆلار بووە، بەڵام دژبەرانی ئەسەد بڕی ئەم یارمەتییانەیان تا 15 میلیارد دۆلار مەزندە كردووە. بە قسەی دژبەرانی سسوری پێویستە نرخی ئەم كاڵاو شتوومەكانەی ئێرانیش كە بۆ سووریەی ناردوون، وەك نەوت و داو دەرمان و خواردەمەنی بخرێتەوە سەر ئەم حیسابە كە لە 15 میلیارد دۆلارزیاتر دەكا.

لە لایەكی دیكەشەوە تا ئێستا هەر نەبێ 5 فەرماندەی پلەبەرزی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە عێراق و سووریە كوژراون، كە دەوترێ كوژرانی زۆربەی ئە كەسانە بە دەستی گڕووپە چەكدارەكانی دژبەری دەوڵەتەكانی عێراق‌و سووریە بووە.

بەپێی لێكدانەوەی كارناسانی نیزامی، شەڕی نێوخۆیی لە سووریە و عێراق بە مەسەلە گرینگەكانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران دادەنرێ‌و ئێران سەرنجێكی زۆریان دەداتێ. ئێران وعێراق زیاتر لە 1500 كیلۆمیتر سنووری هاوبەشیان لەگەڵ یەكتر هەی و سەرهەڵدانی گرووپە توندڕەوە سوننییەكانی وەك داعش، هەڕەشەیەكی جیددیە بۆ ئەمنیەتی ئێران.

بەڕای كارناسان، هەرچەند ئێران سنووری هاوبەشی لەگەڵ سووریە نییە، بەڵام ئەم وڵاتە گرینگیەكی ئیستراتژیكی بۆ ئێران هەیە. شەڕ و كێشمەكێشی ئێران‌و ئیسراییل لە لایەك و یارمەتییە نیزامییەكانی ئێران بۆ حیزبوڵڵای لوبنان و چەكارانی فەلەستین لە لایەكی دیكەوە، چەند هۆكارێكن بۆ گرینگیی سووریە لە چوارچێوەی ئیستراتیژیی ناوچەیی ئێراندا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.