پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

40 كرێكاریی كارخانەیەكی زێڕ لە شاری تیكاب لە سەر كارەكەیان دەركران

دوابەدوای‌ دەركرانی‌ 350 كەس لە كرێكارە وەرزییەكانی‌ كانگای‌ زێڕی‌ “ئاغەرە”ی‌ تیكاب لە مانگی‌ بەفرانباری‌ ڕابردوودا، ئەم جارەش لە ڕێكەوتی‌ 1ی‌ ڕێبەندان خاوەنكاری‌ شیركەتی‌ “پوویا زەركان” ڕێگری‌ لە هاتنە سەر كاری‌ 40 كەسی‌ دیكە لەم كرێكارانە كردوە.

40كرێكاری‌ گرێبەستی‌ كانگای‌ زێڕی‌ ئاغەرەی‌ تیكاب، هەڵكەوتوو لە پارێزگای‌ ورمێ‌ ، لە لایەن خاوەن كارەوە پێیان ڕاگەیەندراوە كەچی‌ دیكە پێویستییان بە كاركردنی‌ ئەوان نەماوە و لەسەر كارەكانیان دەركراون.

بەپێی‌ ڕاپۆرتی‌ هەواڵدەریی‌ ئیلنا، پاش ئەوەی‌ كە لە مانگی‌ ڕابردوودا 350 كەس لە كرێكارە وەرزییەكانی‌ كانگای‌ زێڕی‌ ئاغەرە لە كار دەركران و ناڕەزایەتی‌ كرێكارانیشی‌ لێ‌ كەوتەوە، ئەم جارەشیان لە ڕێكەوتی‌ 1ی‌ ڕێبەندان خاوەنكاری‌ شیركەتی‌ “پوویا زەركان” 40 كرێكاری‌ تەواو وەختی‌ ئەم یەكە كانگاییەی‌ دەركردووە.

بەقسەی‌ ئەم كرێكارانە، دەركرانی‌ بێ‌ پێشینەی‌ ئەم هێزە كارییە لە كانگای‌ زێڕی‌ ئاغەرە لە حاڵێكدا بووە كە كۆمەڵێك لە بەڕێوەبەرە پلەبەرزەكانی‌ ئەم كانگایەش لەوێ‌ ئامادە بوون.

سەرچاوەكانی‌ هەواڵ وێڕای‌ ئاماژە بە جیاوازی‌ شێوەی‌ كاری‌ ئەم 40 كرێكارەی‌ كە چەند ڕۆژ لەمەوبەر دەركراون لەگەڵ 350 كرێكارە دەركراوەكەی‌ مانگی‌ پێشوو، ڕایانگەیاندووە كە، پاش دەركرانی‌ كرێكارە وەرزییەكان لە مانگی‌ بەفرانباردا، نزیكەی‌ 250 كەس لە كرێكارەكان كە زۆربەیان كرێكارانی‌ فەننی‌، نیگابانان و شۆفیرەكانی‌ ڕێگەوبان و شۆفیرانی‌ لۆدێر و بۆلدزێرەكان بوون كە لە وەرزی‌ سەرما و سۆڵەشدا پێویستییان پێیانە و دەریان ناكەن لەسەر كارەكانیان مانەوە، ئەم كرێكارانە زستانانیش خەریكی‌ ئامادە كردنی‌ كانگاكەن تا لە ساڵی‌ داهاتووشدا كاتێك كرێكارە وەرزییەكان گەڕانەوە سەر كارەكانیان بتوانن درێژە بە كارەكەیان بدەن. ئەم 40 كرێكارەش كە لەم مانگەدا دەركراون لەم هێزە دایمییانە بوون و پێشینەی‌ كار كردنیان لەم كانگایە لە نێوان 8 تا 12 ساڵ بووە.

شایانی‌ باسە كە خاوەنكار لە كاتی‌ دەركردنی‌ ئەم كرێكارانەدا پێی‌ ڕاگەیاندوون كە وەك كرێكارە وەرزییەكان هاوكات لەگەڵ دەسپێكی‌ وەرزی‌ بەهار لە ڕێكەوتی‌ 15ی‌ خاكەلێوە، سەر لەنوێ‌ دەیانهێننەوە سەر كارەكانیان، ئەوەش لە حاڵێكدایە كە خاوەنكار بۆ گەڕانەوەی‌ دووبارەی‌ ئەم كرێكارانە هیچ گەرنتییەكی‌ پێ‌ نەداون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.