ماڵەوە / وتار / فەلسەفەی چۆنییەتی دوروستبوونی چوار وشەی باکوور،باشوور،رۆژهەڵات و رۆژئاو / “هادی عەزیزی”

فەلسەفەی چۆنییەتی دوروستبوونی چوار وشەی باکوور،باشوور،رۆژهەڵات و رۆژئاو / “هادی عەزیزی”

لە نێو هەموو زمانێکدا ئاماژە زۆرە و زمانی کوردیش لەو شتە بێبەری نییە، بۆ وێنە لە ناو هەموو زاراوەکاندا بۆ ئاماژە پێکردن لە هەندێک وشە کەڵک وەردەگیرێت کە رەنگە لە ناو زاراوەکاندا جیاوازییەکی ئەوتۆیان نەبێ و جاری وایە رەنگە پیتێک لە یەکیان جیا بکاتەوە کە ئەویش زیاتر وەک داسەپاوی جوگڕافیایە لە سەر زاراوەکە و لە رووی دەروون ناسی وشەوە، ئاماژە پێکردنەکە زەقترە تا وشەکە.

لە زمانی کوردیدا لە سەر ئەساسی زمانەوانی جۆرێک سوانەوە هەیە کە رەنگە بە دەیان ساڵ یان بە سەدان ساڵ پێک هاتبێ.
بۆ وێنە وشەی دەسرە(دەسرۆکە) لە زمانی کوردی:
وەک کلتووری کورد دەسرە جێگەی بەر پشتێن بووە و وەک ئامرازێک بۆ سڕین و خاوێن کردنەوەی دەست بە کار هێندراوە. دەسرە وەک زۆر وشەی کە لە زمانی کوردیدا لە دوو وشەی بە یەکەوە لکێندراو پێک هاتووە و لە مەودای زەمان دا بە هۆی سووانەوە، بۆتە یەک وشە و زۆر جار رەنگە وای چاو لێبکردرێ کە رەنگە لە رۆژی یەکەمەوە هەر دەسرە بووبێت.
دەست سڕە_______________سوانەوە_______________دەسرە (دەسرۆکە).
لێرە دا دێینە سەر چوار وشەی دەگمەن و لەسەرەتاییترین وشەکانی نەتەوەی کورد کە رەنگە، ئەو چوار وشەیە بە هاتنە کایەیانەوە لە زمانی کوردی، باس لە خەونی تاکی کورد بکەن، جا چ مرۆڤی ئاکادێمی، چ مرۆڤی نائاکادێمی.
باکوور:
بە پێی ئاماژە لە زمانی کوردیدا، ئەگەر وای دانێن مرۆڤی کورد لە ناوەندی کوردستان و تایبەت ناوچە چیاییەکان و ئەو شوێنانەی وەک پاراستن و حەشارگە بە کاری هێناوە، خۆ دەبێ کاتێک ئەو مرۆڤە کە جم و جۆڵی بووە جۆرێک ئاماژەی بۆ نیشاندان و هات و چۆ و شوێنی تێپەڕینی خۆی بە کار هێنابێ.
لو سەرووی کوردستان کاردۆخەکان (کاردۆ، کاردۆک) ژیاون و وەک هۆزێکی بە ناودەنگ ئاماژەیان پێ کراوە. بۆ وێنە تەنانەت لە نووسینە کۆنەکانیشدا ناوی هاتووە: ئاناباسیزی گەزنەفوون.
ئەگەر مرۆڤی کورد بەرەو سەرەوە(ژوورەوە)ی کوردستان رۆشتبێ دیارە بە ئاماژە کردن بە کاردۆخ یان کاردۆک کەڵکی وەرگرتووە.رەنگە لە سەرەتا دا، وەکوو بەرەو کاردۆ، بۆ کاردۆ، بە کاردۆ هاتبێتە مەیدان و لە مەودای بە سەرچوونی کاتدا، بە هۆی سووانەوەی وشەکان باکوور درووست بووبێ.
بەرەو کاردۆخ______>بۆ کاردۆ_______>بە کاردۆ_____>باکوور
باشوور:
هاوشێوەی وشەی باکوور و زمانی ئاماژە لە کوردیدا، دیارە ئاشوورییەکان لە خوارەوە (ژێرەوە)ی کوردستان ژیاون و مرۆڤی کورد وەک ناوەندی کوردەواری کاتێک ویستوویەتی روو بکاتە خوارەوە کوردستان، بێ‌گومان لە ئاماژە کردن بە ئاشوور کەڵی وەرگرتووە. بە تێپەڕ بوونی ساڵەکان و سوانەوەی وشەکان، وشەی باشوور درووست بووە.
بەرەو ئاشوور__________>بۆ ئاشوور__________>بە ئاشوور______>باشوور
رۆژهەڵات، خۆرهەڵات: هەڵهاتنی رۆژ (خۆر)
رۆژئاوا، خۆرئاوا: ئاوابوونی رۆژ (خۆر).
تێبینی:
لە دوو سەرچاوەی گرینگی مێژویی وەک نووسینەکان هێرۆدۆت و گەزنەفوون کاتێک ناوە کوردییەکان هاتووە پتیتی “خ” بە “ک” هاتووە. بۆ وێنە کەیخەسرەو یان کەی ئەخسار بە کیاکسار هاتووە. کاردۆخیش بە کاردۆک ناوبراوە.

بابەتی هاوپۆل

نگاهی متفاوت به کومه‌له.. بمناسبت روز کومه‌له بعداز سی ونه سال! – بخش پایانی

مام رحمان