چوار شه‌ممه‌ 27 تشرینی دووه‌م 2024

كوردێكی رۆژهەڵاتی 200 تۆن یارمەتی وڵاتی دانماركی گەیاندە كەمپەكانی باشوور

هاوڵاتیەكی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان كە ماوەی 20 ساڵە دانیشتووی وڵاتی “دانمارك”ە، بە مەبەستی یارمەتیدانی خەڵكی ئاوارە‌و لێقەوماوی رۆژئاوای كوردستان كە لە كەمپەكانی باشووری كوردستان نیشتەجێن، 200 تۆن یارمەتی گەیاندووەتە ئەو كەمپانە.

بە پێی هەواڵێكە بە ” زاگرۆس پۆست” گەیشتووە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا “گۆران ئەحمەدی” خەڵكی شاری “مەریوان” پاش سەردانی چەندین رێكخراوی خێرخوازی لە وڵاتی دانمارك ئەوانی لە دۆخی نالەباری ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان كە لە باشوری كوردستان نیشتەجێ كراون ئاگادار كردۆتەوە‌و بەو پێیە توانیویەتی بڕی 200 تۆن پێداویستی  بگەیەنێتە باشوری كوردستان‌و لە كەمپی تایبەت بە ئاوارەكان بەسەر لێقەواماندا بڵاوی بكاتەوە.

شایانی باسە، ناوبراو هاوكات لەگەڵ گەیاندنی ئەو یارمەتیانە چەند هەڵسووڕاوی مافی مرۆڤی دانماركی لەگەڵ خۆی هێناوەتە باشوری كوردستان بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری دۆخی ئاوارەكان بن‌و بتوانن لە رێگەی هەڵگرتنی وێنە‌و راپۆرت، دەنگی ئەو لێقەوماوانە بگەیەننە گوێی دەوڵەتان‌و رێكخراوەكانی تایبەت بە مافی مرۆڤ لە ئاستی جیهاندا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.