یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / سیاسی / چالاکانی کورد بۆ نێچیرڤان بارزانی: داوای لێبوردن لە گەلەکەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان بکە

چالاکانی کورد بۆ نێچیرڤان بارزانی: داوای لێبوردن لە گەلەکەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان بکە

دوای ئه‌وه‌ی مانگێک به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رکردنی 8 چالاکی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی ڕۆژهه‌ڵاتی له لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه تێپه‌ڕی، ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس‌و که‌سایه‌تیی کورد نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵایان بۆ نێچێرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان/ عێراق نووسی‌و تێیدا داوایان لێکردووه ‘داوای لێبوردن له گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکات.’

ماوه‌یه‌ک پێش ئێسته‌و له کاردانه‌وه‌یه‌کی فه‌رمیدا نێچیرڤان بارزانی، خۆپیشانده‌رانی تووڕه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به ‘ئاژاوه‌گێڕ’ ناوبرد له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که چوونه به‌رده‌م کونسوڵگه‌ریی کۆماری ئیسلامی له هه‌ولێرو به‌ردبارانیان کرد.

به ئاژاوه‌گێر ناوبردنی خۆپیشانده‌رانی تووڕه له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه، کاردانه‌وه‌ی به‌ربڵاوو ناڕه‌زایه‌تیی زۆربه‌ی چالاکانی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی به دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام تا ئێسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌و نێچیرڤان بارزانی هیچ وڵامێکیان بۆ ئه‌و کاردانه‌وه‌یه نه‌بووه.

ده‌قی نامه‌که له‌گه‌ڵ واژۆکان:

نامەیەکی سەر ئاواڵە بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار نێچیروان بارزانی.
بابەت، رونکردنەوە، گلەیی، داواکاری.
هەروەک بەرێزتان ئاگادارن شەپۆلی لە سێدارەدان و قەڵاچۆکردنی لاوانی ئازادیخوازی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان چۆتە قۆناغێکی مەترسیدار و گوماناوییەوە. ئەم کردارەی کۆماری ئیسلامی پەرچەکرداری جۆراوجۆری لێکەوتەوە کە دیارترینیان شێوازی دێموکراتیک و هێمنانە و مەدەنییانەی خۆپیشاندان و نارەزایەتی دەربرین بوو لە زۆربەی هەرەزۆری وڵاتانی دنیا.هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەختیش شانازی ئەوەی بو کە ببێتە مینبەری نارەزایەتی بەرامبەر بە ملهوری و سەرکوت و داپلۆسین و لەداردانی ئازادیخوازانی کورد لە رۆژهەڵات. بەڵام بەداخەوە هەروەک هەمومان دەزانین و هەروەک چاوەروانکراو بو، بە پێچەوانەی خواست و ئیرادەی خۆپێشاندەران،کونسولگەری کۆماری ئیسلامی کەوتە بەر شەپۆلی رق و نەفرەتی پەنگخواردوی ژومارەیەک خەڵکی سڤیل و دڵبریندار. ئەو کردەوەیە چەندە رەوا و گونجاوە یان نا،دەکرێ لە کات و مەجالی دیکەدا شرۆڤە بکرێ. بەڵام بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق! ئێمە کە ناومان لە خوارەوە هاتوە زۆر نیگەران و بە پەرۆشین بەرامبەر بە گرتن و زیندانیکردنی ٨ کەس لە چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی رۆژهەڵات و لەو جێیەوە کە باوەڕی قوڵمان بەوە هەیە کە ئەو کارە سیمای دیموکراسیخوازی و روخساری گەشی دەسەڵاتی کوردی خەوشدار دەکا، بێوچان و بەوپەری دڵسۆزی و دڵپاکی لە هەوڵی ئازادکردنی ئەو گیراوانەدا بوین کە بە حەق زۆر نارەوا و بەدەر لە یاسا گیراون. بەداخەوە لە کاتێکدا کە هەمومان چاوەروان بوون هەڵوێست و کاردانەوەی پۆزۆتیڤت هەبێ بەرامبەر بەو دیاردە نایاسایی و نائاساییە،بەوپەری سەرسورمانەوە بەرێزت زمانێکی زۆر زبر و دەستەواژەیەکی زۆر نەشیاو و نەگونجاوت بەرامبەر بەو گیراوە بێ تاوانانە بەکار هێنا کە هەرگیز شیاوی ئێوە نەبو. بەرێز جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق! ئێوە “تاک”نین و سەرۆکی حکومەتن، بۆیە هەر وشە و رستەیەکتان دەبێ زۆر ورد و بیرلێکراوە بێ. کاتێک دەستەواژەی”ئاژاوەگێر” بەکار دێنی زۆر گرینگە بزانی کە بەرێزت خەریکی خەباتی زیاتر لە سێ دەیەی گەلی کورد لە رۆژهەڵات بە ئاژاوەگێری پێناسە دەکەی. ئەوە تاوانێکی گەورەیە و دڵنیاین دەبێ بەرامبەر بە ویژدانی خۆت و بەرامبەر بە گۆڕی دەیان هەزار شەهید و سەدان هەزار دایک و خوشک و ژن و منداڵی جەرگ سوتاو و هەناسەسارد، بەرامبەر بە خاک و وڵاتێکی داگیرکراو و”ئەنفال”کراو، داوای لێبوردن بکەی. کاک نێچیرڤان دڵنیابە بەو داوای لێبوردنە گەورەتر دبی و سەربەرزتر.
بۆیە پێویستە:
١-بە رەسمی و بە ئاشکرا داوای لێبوردن لە گەلەکەت بکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان
٢-ئەو ٨ بەندکراوە ئازاد بکەن و داوای لێبوردنیان لێبکەن.
٣-وەک حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە شێوەی رەسمی لەسێدارەدانی لاوانی کورد وپێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران مەحکووم بکەن.
٤-بۆ دەستەبەرکردن و سەلماندنی “بوون”ی کورد هەموو کارتە ئابووری و سیاسییەکانتان بەکار بێنن.
٥-کاک نێچیرڤان! خوێنی شەهیدان و فرمێسکی دایکان بە فیرۆ مەدەن.تکایە بەرگری لە سەرفرازی و
سەربەستی کورد بکەن.

١- دوکتور فەرهاد پیربال
٢- دوکتور ئاوات عەلیار
٣-  ئارام مودەرسی
٤- هەلمەت ئازەرپوور
٥- ئازاد محمەد زادە
٦- پەیمان شوکری
٧- نیما قوربانی
٨- موژدە حەیدەری
٩- سۆران شێرزاد
١٠- هیوا کوردستانی
١١- وریا سالح زادە
١٢- سامان فەقێ نەبی
١٣- سمکۆ عوسمانی
١٤- چیا کوردستان
١٥- سۆران شێرزاد
١٦- ئارەش زەمانی
١٧- جەهانگیر ساغەر نیا
١٨- هیوا پەناهی
١٩- جەعفەر هیندوەش
٢٠- کامران سۆهرابی
٢١- ئازاد مەستانی
٢٢- عەدنان هونەروەر
٢٣- موحسین حوسێن زادە
٢٤- نەوید مێهراوەر
٢٥- موحسین نەستانی
٢٦- مزەفەر ئەحمەدی
٢٧- شەهلا دەباغی
٢٨- حەسەن بێورانی
٢٩- حوسێن رەسولی
٣٠- شیرن قازی
٣١- مەنسوور دەروێشزادە
٣٢- کەمال چاوشینی
٣٣- دلشاد هەورامی
٣٤- تاهیر ئیسماعیل پوور
٣٥- موکریان نەستانی
٣٦- رەها رەحمانی
٣٧- برایم جهانگیری
٣٨- مەجید جیکانلو
٣٩- عەلی ئیلامی
٤٠- ئەسعەد ئەحمەدی
٤١- عەزیز رەسولی
٤٢- وەزیر رەمەزانی
٤٣- ئاسۆ پیرۆتی
٤٤- پرشەنگ مەحمودی
٤٥- ئیقبال شادی
٤٦- چیا عەلیار
٤٧- فیروز وەیسی
٤٨- دانا لەنجەبادی
٤٩- رەحیم مێهدیزادە
٥٠- عەلی قادری
٥١- کەمال دەروێسی
٥٢- لەیلا ئەحمەدی
٥٣- خەبات قازی
٥٤- رەحمەت مەولانپوور
٥٥- کاردۆ ئەلیاسی
٥٦- عەلی مورادی
٥٧- سولیمان ئامادە
٥٨- فەرهاد بارانسەر
٥٩- سوفی ئەحمەد
٦٠- سۆسنە رەفیق
٦١- خالە قازی
٦٢- فەرزانە رەزەوی
٦٣- حەسەن مەولان
٦٤- پەروانە ئەحمەدین
٦٥- هەیبەت کامرانی پوور
٦٦- ئاوات سارۆج
٦٧- ئازاد محەمەد
٦٨- شاهۆ ئیبراهیمی
٦٩- رێبوار خدری پوور
٧٠- جەمال قازی
٧١- مەریوان نەستانی
٧٢- ئەحمەد رەبەتی
٧٣- شەیدا شێخە
٧٤- نەهیلە خۆشکەلام
٧٥- بیژەن قوبادی
٧٦- جوامێر مارابی
٧٧- سەلاح ئەحمەد بەیگی
٧٨- محەمەد مەجید زاە. گامێشگۆلی
٧٩- جەمال نەجاری
٨٠- ئەسەد ئەحمەدی
٨١- سیاوەش قادری
٨٢- رەئوف مەرزبان
٨٣- نادر قودرەتی
٨٤- شاخەوان مەحمودیان
٨٥ – روناک موراد رەسولی
٨٦- شاخەوان عەزیزی
٨٧- ئەرسەلان میر موکری
٨٨- شێرکۆ روستەمی
٨٩- جەمال عەبدولازادە
٩٠- مونیرە بابایی
٩١- بێنام نادری
٩٢- ئەمیر سەرچناری
٩٣- شکوفە قوبادی
٩٤- کەژال درەخشانی
٩٥- سامرەند مەحەمەدی
٩٦- فازیل سولتان پەناە
٩٧- سابیر فەتاحی
٩٨- هەژار ئاریانفەر
٩٩- گولان عەلی محەمەد
١٠٠- ماندانا حەبیب زادە
١٠١ – ئەمیر سەلەواتی
١٠٢- شاهۆ ئاویەر
١٠٣-هەریر رەسولی
١٠٤- حەسەن کەریم حەسەن
١٠٥- شۆرش سولتانی
١٠٦- ئالان خاس
١٠٧- فیروز مامۆیی
١٠٨- شەهین شەهلایی
١٠٩- بیژەن قوبادی
١١٠- کامران عوسمانپوور
١١١- شۆرش بێهروزی
١١٢- فەرهاد قەرەگۆل
١١٣- کازێوە ئاناماقی
١١٤- ئارام مێهرپەروەر
١١٥- سەیران شەرەفی
١١٦- مەحبوبە حوسێنی
١١٧- کاوە شەریفیان
١١٨- سۆران ئەمینی
١١٩- کوردین بەسامی
١٢٠- مەزدەک فەتحی
١٢١- سەکینە جەوانمەرد
١٢٢- پەخشان مستەفا
١٢٣- هێمن شێخە
١٢٤- دیلان سەعیدی
١٢٥- مورتەزا پەرویزی
١٢٦- شایستە وتمانی
١٢٧- خوسرەو قادری
١٢٨- شێرکۆ حوسێن زادە
١٢٩- مەستورە سولتانی
١٣٠- مهین شوکرولا پوور
١٣١- لەیلا پارەزانی
١٣٢- هێما سۆفی
١٣٣- مورادی ئیدریس مورادی
١٣٤- ئارەش زەکەریایی
١٣٥- ئازاد سەلەواتی
١٣٦- ناسر قادرپوور
١٣٧- ئازاد نارستی
١٣٨- رەحمان سیگارچی
١٣٩- شاهۆ حوسێنی
١٤٠- نەسرین شاکەلی
١٤١- سامان ئەلیاسی
١٤٢- ئەیوب شەهابی راد
١٥٠- محەمەد نسلی
١٥١- رزگار مەحمودی
١٥٢- مەریوان کوردستانی
١٥٣- کەمال ئەورامی
١٥٤- وەفا فەتاحی
١٥٥- پەیمان محەمەد
١٥٦- کەمال موسولچی
١٥٧- عەبدولا وەیسی
١٥٨- کاویان بەهمەن
١٥٩- ئاراز عەبدولا
١٦٠- خەبات قورەیشی
١٦١- سولێمان جافی
١٦٢- عەلی روستەمی
١٦٣- عوسمان سەردەشتی
١٦٤- عەلیرەزا رەحیمی
١٦٥- دانیال رەسولی
١٦٦- جیهان کەریمی
١٦٧- موستەفا فەقێ
١٦٧- ئاگری مەهاباد
١٦٨- کاکەشار ئۆرمار
١٦٩- ئەرسەلان میر موکری
١٧٠ لەیلا محەمەدی
١٧١- هومەن سەعدیە
١٧٢- جەعفەر راوچی
١٧٣- ئەحمەد میرزایی
١٧٤- ئیسماعیل مەعروفی
١٧٥- خەبات جەوانمەرد قازی
١٧٦- سەلاح ئەلاپوور
١٧٧- نەسرین کەریمی
١٧٨- خەبات دانیار
١٧٩- رەئوف کەریمی
١٨٠- نادر دێبۆکری
١٨١- دانیال رەسولی
١٨٢- محەمەد رەشیدی
١٨٣- داوود دەروێشی
١٨٤- نیعمەت مەلا
١٨٥- زاهیر قادر حاجی
١٨٦- کامران قازی
١٨٧-جەمشید بەهرامی

 

بابەتی هاوپۆل

چوار چالاکی ئەدەبی لە بۆکان دەستگیر کران

هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی ئەو شارەی دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.