پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

پەیامی من بۆ ئیسلامیە توندڕەوەكان/ كاریكاتوریست: فواد محەمەدی

ئێوە تەنها زیاتر لەوە خۆتان بچووكتر ئەكەن و خۆتان لەوەی ئێستا ناشیرینتر ئەكەن.
بەڵام بزانن كە رێگای كاریكاتۆریستانی فەرانسە بەردەوام ئەكەین و بۆ ئاگاركردنی خەڵك بێ وچان تێ ئەكۆشین و بە كاریكاتۆرەكانمان دەنگی خۆمان بۆ رای گشتیی ئاشكرا ئەكەین.
بۆیە پێویستە بزانن كە كرداری قیزەونتان بێ وەڵام نابێت و ئێمە بە قەڵەم تێكتان ئەشكێنین.
هەر لە سەردەمی كۆنەوە هەتا ئەمڕۆ توانیتان كە زۆر جینایەت بكەن و قەساس بكەن و بەردەباران بكەن و خۆرافات و ئایدیۆلۆژای دواكەوتووی خۆان بە سەر خەڵكدا بە زۆر داسەپێنن، بەڵام ئیتر باوی نەماوە و خورافات و تۆقاندتان كە بە راشكاوی لە رای گشتی بڵاو ئەبێتەوە جیا لە بێ نرخ كردنی ئیسلامتان هیچ دەنگۆیەكی تری بۆ كۆمەڵگا و بۆ مرۆڤایەتی نییە.
ئەمڕۆكە بە قوەتی ئەو تێكنۆلۆژیەیایەی لە خزمەتی مرۆڤایەتیدایە جەنایەتەكانتان ئاشكراتر ئەبێت. بۆیە نەك ئیسلامی توندڕەو، بەڵكوو هەر دین و ئایینەكی دیكەش ناتوانێت بەو شێوازەی كە ئەمرۆ هەڵگرانی ئاڵای ئیسلام لە سەر خەڵكی بێ تاوانی هەڵدەگرن بەردەوام بێت و تۆڵەی ئەوانەی بێ گوناهی بەكارهێنانی قەڵەم و زانست وەڵامی ئێوە دەدەنەوە بەفیڕۆ بچێت.
كاریكاتۆریستانی زۆر بوونی هەیە كە بە هۆی كاریكاتۆریست بوونیانەوە وەهایان بەسەر هاتووە و دوایین كاریاتۆریستیش نەبوون كە بەو چەشنە روونكردنەوە لەسەر جینایەتەكانی دین بڵاو دەكەنەوە.
من بەش بە حاڵی خۆم ئەو جینایەتانەیان بە كاریكاتۆر بێ وەڵام ناهێڵمەوە و پەیامی رەنگین و خۆشی زۆرمان ئەبێت بۆیان.
من هیچ ئیسلامیەكی تیرۆریست بە شۆڕشگێڕ نازانم، بەڵام كەسایەتییەكانی گۆڤاری “شارلی ئەبدۆ” كە ئەڵێت: من كورد نیم و كوردی نازانم، بەڵام لەمڕۆ بەدواوە خۆم بە هاوفیكر و هاوئاهەنگی كوردستان دەزانم و لەگەڵیان دەگریم و بە كوردی گۆرانی دەچڕم، بە شۆڕشگێڕ دەزانم و باش ئەزانم كە كەسایەتی كاریكاتۆریستەكانی فەرانسە زۆر زۆر سەرتر لەو كەسانەیە كە، خوارافاتی و كۆنەپەرەستی ئایینی و بەتایبەت ئیسلامین.
هەموو شەوێك كە سەر ئەنێینەوە و بەیانیەكەی چاو ئەكەینەوە، هەواڵی كوشتن و بڕین و جینایەتەكانتان ئەگاتە گوێیمان، بەڵام بزانن كە “شارڵی ئەبدۆ” نامرێت و ئێمە هەموومان ئەبین بە “شارلی ئەبدۆ”.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.